کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یان هه‌زار دۆلاری به که‌سوکاری ئه‌و کوژراو و بریندارانه داوه که له ته‌قه‌کردنێـکی شێتگیرانه‌ی سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایـیدا پـێوه‌بوون.
حاجی ئاغا لالی ده‌سته‌گیری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی قه‌نده‌هار ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به به‌شی ئه‌فغانی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه دوێنێ له ڕێوڕه‌سمێـکدا له باره‌گای فه‌رمانڕه‌وای قه‌نده‌هار، کاربه‌ده‌سـتان قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان کردۆته‌وه و بۆ هه‌ر کوژراوێـک 50 هه‌زار دۆلاریان به که‌سوکاری داوه و برینداره‌کانیش یه‌کی 11 هه‌زار دۆلاریان دراوه‌تێ.
حاجی ئاغا گوتووشیه‌تی له‌سه‌ر داوای خه‌ڵـکه‌که و له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی یاخیبووان ڕێـگه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نه‌دراوه ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که بن.
گوته‌بێژێـکی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ئاماده نه‌بوو هه‌واڵی ئه‌م قه‌ربووکردنه پـشـتڕاست بکات یان نکوڵی لێبکات و گوتی به شێوه‌یه‌کی ئاسایی کاتێـک ئه‌ندامه هاوپه‌یمانه‌کان قه‌ره‌بووی خه‌ڵـکی ده‌که‌نه‌وه باسی لێوه ناکرێت.
لای ئه‌فغانیـیه‌کانیش وایه هه‌ر که‌سێـک له کوشتنی یه‌کێـک به‌رپـرس بێت ئه‌وا ده‌بێت خوێن‌بایی به که‌سوکاری کوژراوه‌که بدات. پـێشـتریش لیژنه‌یه‌کی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌فغانی قه‌ربووی خه‌ڵکه زیان لێـکه‌وتووه‌که‌یان کردبووه‌وه، به‌ڵام به بڕێـکی که‌می پاره.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 11 ی مانگی سێ سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی به پله‌ی عه‌ریف له بنکه‌که‌ی خۆی له ناوچه‌ی په‌نجوا‌یی هه‌رێمی قه‌نده‌هاری باشوری ئه‌فغانستان هاتبووه ده‌رێ و ده‌سـتیکردووه به ته‌قه‌کردنی کوێرانه له خه‌ڵـکی سیڤیل و 17 که‌سی کوشـتووه که نۆیان منداڵ بوون.