نوێنه‌ری باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئه‌فغانسـتان بێ که‌موکوڕی نابێت، به‌ڵام په‌رله‌مانی نوێ کلیله‌یه بۆ هێنانی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و وڵاته‌ی که شه‌ڕ وێرانی کردووه.
ڕیچارد هۆڵبرۆک نوێنه‌ری تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان هه‌روه‌ها چه‌کداره‌کانی له سـنووره‌کانی ئه‌فغانستان و پاکسـتان ئه‌وانه‌ی خۆیان حه‌شـارداوه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆ ئاشـتی جیهانی وه‌سفکرد.
هۆڵبرۆک ڕۆژی هه‌ینی بۆ ڕۆژنامه‌وانان دوا له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاکسـتان. گوتی هیواخوازه ده‌نگدان له ئه‌فغانسـتان بێ که‌موکوڕی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی گوت که مه‌حاڵه ده‌نگدانێـکی به ته‌واوه‌تی ڕه‌وا له ناوه‌ڕاستی شه‌ڕدا هه‌بێت.
نوێنه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتیشی گه‌نده‌ڵی له ئه‌فغانسـتان گرفتێـکی گه‌وره‌یه له سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر تاڵیباندا.
سه‌باره‌ت به پاکسـتانیش هۆڵبرۆک گوتی ناوچه‌ی هۆزی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که حه‌شـارگه‌یه بۆ میلیتانه‌کانی ده‌سـتیان له هێرشی تێرۆریستی‌دا هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌که.