فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س ده‌ڵێت ئه‌و به‌ره‌وپـێشـچوون به‌دی ده‌کات له شه‌ڕی ئه‌فغانسـتاندا، وه‌لێ ئاگاهیش ده‌دات به‌وه‌ی شه‌ڕی دژی تاڵیبانه‌کان پـرۆسهیهکه هه‌وراز و نشێوی تێدایه.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له به‌رنامه‌ی (Meet the Press) ی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NBC دا بڵاوکرایه‌وه، جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س گوتی ئامانجه‌که ئه‌وه‌یه شکست به تاڵیبان بهێنین و نه‌هێڵین جارێـکی دیکه ئه‌و وڵاته بـبێته‌وه مۆڵگه و په‌نای توندڕه‌وانی ده‌ره‌کی.
په‌تریه‌س گوتیشی ئاشـته‌وایی له ئه‌فغانسـتان له کۆتایـیدا به‌وه ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ تاڵیبان و کۆمه‌ڵه‌کانی دیکه‌ی یاخیبووان دابنیشێت.
ئه‌م لێـدوانانه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س له کاتێـکدا دێن که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا هه‌ندێ زیانی زۆریان پـێـگه‌یشـتووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما مانگی حه‌وتی سـاڵی 2011 ی ده‌سـتنیشـانکردووه بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان. په‌تریه‌س ده‌ڵێت ئه‌و باشترین ئامۆژگاری له‌شـکری خۆی به سه‌رۆک ده‌دات و هیچ دوودڵ نابێت له‌وه‌ی پـێی بڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و واده‌یه بۆ کشـانه‌وه گونجاو نه‌بێت.