وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا به سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتان گوت وڵاته‌که‌یان و هاوپه‌یمانه‌کانی شه‌ڕی ئه‌و وڵاته ده‌بنه‌وه که‌وا بۆ ده سـاڵه له دژی یاخیبوونی زۆر دڕندانه‌ی تاڵیبان درێژه‌ی کێشـاوه.
به‌ڕێز په‌نێتا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی له پارێزگای پاکتیکای ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان. په‌نێتا به سه‌ربازه‌کانی گوت قوربانیـیه‌کانی ئێوه وایکردووه توندوتیژی یاخیبووان بۆ نزمترین ئاسـتی دابه‌زێت له ماوه‌ی ئه‌م پـێـنج سـاڵه‌ی دوایـیدا، که هه‌رچه‌نده له‌م دوایـیانه ژماره‌یه‌ک هێرشی گه‌وره کران.
به‌ڕێز په‌نێتا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هێزه‌کانی ناتۆ به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا یاخیبووانی تاڵیبانیان وه‌ها لاوازکردووه که چیدی ناتوانن ئه‌و ناوچانه‌ی لهدهسـتیانداوه بخه‌نه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی له ئه‌فغانسـتانه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌سـتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌درێن بۆ نه‌هێشـتنی یاخیبوون. پهنێـتا دهرهنگانێـکی چوارشه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حامد کارزایی له کابول، گوتی له‌م سـاڵدا ئه‌و هه‌وڵانه گه‌یشـتوونه‌ته ئاسـتێـکی زۆر باش.
له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کارزایی، په‌نێتا گوتی هاوکاری نێوان هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانسـتان سه‌قامگیری له وڵاته‌که‌دا به‌رقه‌رارکردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌بێت هه‌ردوو لا زیاتر کاربکه‌ن له پـێناو دابینکردنی ئاسایش بۆ خه‌ڵـکی ئه‌فغانسـتان.