سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یشـته واشنتن له سه‌ردانێـکی چوار ڕۆژ خایه‌ندا که به مه‌به‌سـتی باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که‌یه، دوابه‌دوای ئاڵۆزبوونی له‌م دوایـیه‌دا.
بڕیاره به‌ڕێز کارزای که به هاوه‌ڵی ده‌یه‌ها ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی گه‌شته‌که‌ی ده‌کات پـێشـوازیـیه‌کی گه‌رمی لێـبکرێت له‌و ده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک باراک ئۆباما و هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـته باڵاکانی تردا کۆبێته‌وه.
پـێده‌چێت ڕێبه‌ره‌که‌ی ئه‌فغانسـتان بۆ حوکمڕانی و هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سـتایش بکرێت.
وا چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت وتووێژه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش جه‌خت بکاته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خراپکاران له ماوه‌ی شه‌ڕی 9 سـاڵ خایه‌ن که هه‌روه‌ها بریتیـیه له ده‌سـت‌درێژکردنی به‌ڕێز کارزای بۆ ئه‌و خراپکارانه‌ی که ئاشـتیان گه‌ره‌که.
ئه‌مه یه‌که‌مین گه‌شـتی به‌ڕێز کارزایه له‌وه‌ته‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا توڕه بوون به‌هۆی ئیدعاکردنی بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌کانی بیانی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتیان له فرتوفێڵ له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سـاڵی پاردا هه‌بووه.
بڕیاره به‌ڕێز کارزای له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی و له ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما کۆبێته‌وه و هه‌روه‌ها چاوی به ئه‌ندامانی کۆنگرسیش بکه‌وێت.