Accessibility links

تاڵیبان هۆشداری لە دژی مامەڵەی خراپ لەگەڵ خەڵکی سڤیل دەدات


تاڵیبان ڕۆژی سێشەممە خۆشحاڵی دەربڕی بەرامبەر بە دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان و بە " وانەیەک بۆ داگیرکەر" وەسفی کرد، بەڵام لە هەمانکاتیشدا هەوڵی پەیوەندییەکی باش دەدات لەگەڵ ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا.

گوتەبێژی سەرەکی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید لە میانەی قسەکانیدا بۆ پەیامنێران پیرۆزبایی لە ئەفغانییەکان کرد و گوتی دەرچووی هێزە بیانییەکان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەرکەوتنێک بوو " کە پەیوەندی بە هەمومانەوە هەیە." بەڵام هەندێک ئاماژەی بەوەش دا کە تاڵیبان دەخوازێت چ جۆرە حکومڕانییەک بکات.

لە کاتێکدا ناوچەکە لەلایەن هێزی بەدرەوە گیرابووئەو هۆشداری پێیان دا کە مامەڵەی توند لەگەڵ هاووڵاتیانی ئەفغانیدا نەکەن.

موجاهید بە ‌‌هێزەکانی گوت " بە میهرەبانی و جوانی مامەڵە لەگەڵ ئەفغانییەکاندا بکەن، خەڵکی شایستەی ئەمەن." ئەوەشی بەبیر هێنانوە کە ئەوان "خزمەتکار"ی دانیشتوانن و نابێت لەگەڵ هاونیشتمانەکانیاندا توند بن.

تاڵیبان بەڵێنی داوە هەوڵ بدات بە زووترین کات گەشتە بازرگانییەکانی فڕۆکەخانە دەستپێبکاتەوە. هەرچەندە هەندێک لە ژێرخانی فڕۆکەخانەکە لە ماوەی چەند ڕۆژی یەکەمی دەست بەسەرداگرتنی تاڵیبان بۆ کابۆل زیانیان پێگەیشتووە، لەو کاتەی هەزاران هاوڵاتی ئەفغانی لەترسی هاتنی ئەو گروپە چەکدارە هەڵاتن و خۆیان گەیاندە ناو فڕۆکەخانەکە.

چەند کەسێکی ئەفغانی گیانیان لەدەستدا لە کاتێکدا خۆیان بە دەرەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمەریکایی جۆری C-17 هەڵواسی یان چووبوونە نێو ئەو شوێنەی کە جێگای تایەکانی فڕۆکەکەیە.

دواین سەربازی ئەمەریکایی کە خاکی ئەفغانستانی جێهێشت بەرەو ناو دواین گەشتی ئاسمانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی کابوڵ دەڕوات، 30ی هەشتی 2021
دواین سەربازی ئەمەریکایی کە خاکی ئەفغانستانی جێهێشت بەرەو ناو دواین گەشتی ئاسمانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی کابوڵ دەڕوات، 30ی هەشتی 2021

دوایین سەربازانی ئەمەریکا پێش بەسەرچوونی وادەی 31ی هەشت کە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دیاریی کرد، ئەفغانستانیان جێهێشت.

ژەنەڕاڵ کێنث مەککەنزی فەرماندەی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا کە سەرپەرشتی دوایین گواستنەوەی هاوڵاتیان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای کرد لە ئەفغانستان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند دواین فڕۆکەی ئەمەریکا چەند خولەکێک پێش نیوەشەو بە کاتی خۆجێهی لە کابوڵ دەرچوو .

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی زیاتر لە 123 هەزار خەڵکی سڤیلیان لە ئەفغانستان دەرباز کرد هەرچەندە ژمارەیەکی نەدیاریش هێشتا لەوێ ماون.

ژەنەڕاڵ مککەنزی گوتیشی " تاڵیبان بەڵێنی داوە ڕێڕەوێکی پارێزراویان بۆ دابین بکات و جیهانیش بەرپرسیاریان دەکەن بەرامبەر بەڵێنەکانیان."

XS
SM
MD
LG