Accessibility links

تیرێژ: دەسەڵاتی نوێی ئەفغانستان و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە


کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و گەڕانەوەی چەکدارەکانی تاڵیبان بۆ دەسەڵات بووەتە مایەی مشتومڕێکی سیاسی له ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتانی جیهانیشدا. دوای 20 ساڵ لە هێرشەکانی یازدەی سەپتێمبەر و چوونی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ ناو ئەفغانستان و خەرجکردنی هەزاران ملیار دۆلار لەو وڵاتەدا و قوربانییە گیانییەکانی ئەمەریکاش داونی، جارێکی تر تاڵیبان بە سانایی دەسەڵاتی لەو وڵاتەدا گرتەوە دەست.

جەلیل ئازادیخا
جەلیل ئازادیخا

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا داکۆکی لە بڕیاری کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەکات لە ئەفغانستان و دەڵێت "دەبێت لەشکر و هێزە ئاسایشییەکانی ئەفغانستان داکۆکی لە وڵاتی خۆیان بکەن."

دوابەدوای پەرەسەندنەکانی ئەم دوو یان سێ هەفتەیەی ڕابردووی ئەفغانستان و داڕمانی هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە و دەستبەسەرداگرتنەوەی کابوڵ پایتەختی وڵاتەکە لەلایەن چەکدارە ئیسلامییەکانی تاڵیبانەوە، دابەشبوونێکی بەرچاو لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا دەبینرێت لەسەر چۆنیەتی سەروسەوداکردن لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە نوێیەی ئەفغانستاندا.

میوانەکانی بەرنامە:

جەلیل ئازادیخا، نوسەر و ڕۆژنامەوان: هیچ جارێک ئەمەریکا، نەیویستووە تاڵیبان بە تەواوی لەناوببات.

کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئەنستیتۆی توێژینەوەی ئەمەریکی کوردی: گوتاری میانڕەوی تاڵیبان لە ئێستادا بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و قەبوڵکردنە.

کارۆخ خۆشناو
کارۆخ خۆشناو

بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت "ئەگەر تاڵیبان سەربکەوێت، ئەوا پێویستە سەروسەودای لەگەڵدا بکرێت." ئەم لێدوانەی جۆسیپ بۆرێڵ، لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت هێشتا زووە قسە لەسەر ئەگەر و نەگەری سەروسەوداکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارێتی

تاڵیباندا بکرێت و دەشڵێت "سەروسەوداکردن لەگەڵ تاڵیباندا دەکەوێتە سەر دۆسێکانی ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان و هەروەهاش ڕەتکردنەوەی ئەلقاعیدە."

جەلیل ئازادیخا، نوسەر و ڕۆژنامەوان: هیچ جارێک ئەمەریکا، نە ویستویەتی تاڵیبان بە تەواوی لەناوببات.

کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئەنستیتۆی توێژینەوەی ئەمەریکی کوردی: گوتاری میانڕەوی تاڵیبان لە ئێستادا بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و قەبوڵکردنە.

هەردوو میوانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی تێرێژ، هاوڕان لەسەر ئەوەی هۆکارێکی سەرەکی ئەم ڕووداوانەی ئەفغانستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەندەڵییەی لە ئەفغانستانی بەشەڕ وێرانبوودا هەبووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی بەرنامەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:44 0:00


XS
SM
MD
LG