Accessibility links

ڕاپۆرتەکان: لە تەقەکردنێکدا لە کڵێسایەک لە تێکساسی ئەمەریکا 2 کەس کوژران و 3 کەسی دیکە برینداربوون


دەزگا ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەدا لە تەقەکردنێک لە کڵێسایەک لە قەراغ شاری فۆرت ۆرث بەلایەنی کەمەوە دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکە برینداربوون، ئاماژەشیان بەوەدا بریندارەکان برینەکانیان سەختە.

ڕۆژنامەی داڵاس مۆرنین لە زاری وتەبێژی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی ناوخۆوە بڵاویکردەوە کەسێک لە شوێنی ڕووداوەکە کوژراوە و ئەوی دیکەیان لە ڕێگادا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

شایەتحاڵێک بە کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ناوخۆیی وت چەکدارێک تەقەی لە کۆمەڵێک خەڵک کردووە کە ئامادەبوون لە کڵێساکە و دواتر کەسێک لە ئامادەبووان تەقەی لێکردۆتەوە.

کەناڵی سی بی ئێس 11 ئاماژەی بەوەدا کاربەدەستان پێیان وایە هێرشبەرەکە یەکێکە لەو سێ کەسەی کە برینداربوون بەڵام پشتڕاستی نەکردەوە کە ئاخۆ مردووە یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG