Accessibility links

پۆلیس: خوێندکارێک لە خوێندنگایەکی میشیگن لە ئەمەریکا 3 کەس دەکوژێت و 6 کەسی دیکە بریندار دەکات


بەرپرسان دەڵێن خوێندکارێکی تەمەن 15 ساڵ لە خوێندنگای ئامادەیی لە ویلایەتی میشیگنی ئەمەریکا تەقەی کردووە و سێ خوێندکار کوژراون و شەش کەسی دیکە برینداربوون، لەنێویشیاندا مامۆستایەک هەبووە.

جێگری پۆلیسی شارۆچکەی ئۆکلاند مایک مککابی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی نازانێت پاڵنەری هێرشبەرەکە چی بووە بۆ ئەو هێرشەی لە خوێندنگای ناوەندی ئۆکسفۆرد لە ناوچەی ئۆکسفۆرد ئەنجامیداوە. ئەو ناوچەیە نزیکەی 22,000 کەسی تێدا دەژی.

مککابی وتی دوای ئەوەی تەلەفونیان کردووە بۆمان سەبارەت بەوەی کەسێک لە خوێندنگایەکدا تەقە دەکات، پۆلیس گومانلێکراوەکەیان دەستگیرکردووە و بڕێک فیشەک و چەکێکیان دۆزیوەتەوە.

مککابی وتی " ئەفسەرانی پۆلیس ڕووبەڕووی بوونەتەوە و چەکی پێبووە و دەستبەسەرییان کردووە." ئاماژەشی بەوەدا گومانلێکراوەکە زیانی پێنەگەیشتووە کاتێک دەستبەسەرکراوە، هەروەها ڕەتی کردۆتەوە ئاماژە بەوە بدات چۆن چەکەکەی بردۆتە خوێندنگاکەوە.

دوابەدوای تەقەکردنەکە خوێندنگاکە داخرا، خوێندکاران لە ناو خوێندنگاکەدا بوون و پۆلیس شوێنەکەی دەپشکنی، دواتر خوێندکارەکان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە تاوەکو دایک و باوکیان بتوانن بیانبەنەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG