Accessibility links

موستەفا زاهیدی: خۆپیشاندانەکان دژ بەو دۆخە دیکتاتۆریەیە کە لە ئێراندا هەیە


خۆپێشاندان لە تاران، شەمە ٣٠ دیسامبری ٢٠١٧ی زاینی
خۆپێشاندان لە تاران، شەمە ٣٠ دیسامبری ٢٠١٧ی زاینی

هاوکات شەمە خۆپیشاندانەکان چەند شارێکی دیکەی ئێرانی بەتایبەتی تارانی گرتەوە.

رۆژی پێنج شەممە سەدان ئێرانی بە شەقامەکانی مەشهەددا بڵاوبونەوە، ئەم شارە دووەمین شاری گەورەی وڵاتەکەیە. خۆپیشاندانەکە بۆ نیشاندانی ناڕەزایی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخ و رەخنەگرتن لە حکومەت بوو کە هاوکات پۆلیس چەندین کەسی دەستگیرکردووە.

کۆمەڵێک ڤیدیۆ بڵاوبونەتەوە کە پیشانی دەدەن خەڵک هاواردەکەن و دروشمی "مەرگ بۆ روحانی" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە و پۆلیسیش بڵاوە بە قەڕەباڵەغییەکان دەکات لەڕێی بەکارهێنانی ئاوپرژاندن و گازی فرمێسکڕێژەوە.

بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئێرانیش خۆپیشاندان هەردوو شاری کاشمەر و نیشابوری سەر بە پارێزگای خۆراسان ئەنجامدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێران گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی حکومەت بە هۆکار دەزانن بۆ خراپی باری ئابووری وڵاتەکە، لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەدا لەسەدا 12 یە، کە ژمارەیان لە وڵاتەکەدا دەگاتە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس. لەکاتێکدا دانیشتوانی ئێران 80 ملیۆن کەسە، رێژەی بێکاری لەساڵی پارەوە 1.4 زیادیکردووە.

هاوکات شەمە خۆپیشاندانەکان چەند شارێکی دیکەی ئێرانی گرتەوە بەتایبەتی تارانی پایتەخت. هەر شەمە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێی وەزارەتی دەرەوەو لەڕێی بەیاننامەیەکەوە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە شەرمەزار کرد.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران وتووێژی لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی راگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی ئێران موستەفا زاهیدیدا سازکردووە...

موستەفا زاهیدی دەڵێت "هۆکارەکانی ئەم خۆپیشاندانانەی ئێران، سفرەی بەتاڵی ئەوانە و گرانییەکە کە ڕووی لەو وڵاتە کردووە و بێ کاری و هەژارییە."

موستەفا زاهیدی
موستەفا زاهیدی

هەروەها دەشڵێت "هاوکات کۆمەڵێک خواستی دیکەشیان هەیە، خواستی ئازادیان هەیە و خواستی گەیشتن بە کۆمەڵێک مافی مرۆیی و مەدەنیان هەیە."

بەڕێز زاهیدی باس گەڕانەوەی پرسێکی دیکە دەکات بۆ خودی ئێران و دەڵێت، " ئەم خۆپیشاندانانە لەگەڵ ئەوەی کە جیاوزییەکی زۆری هەیە لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەو سەردەمەدا، بەڵام بەدرێژکراوەی ئەو خۆپیشاندانانەی دەزانم.من لام وایە ئەمە بومڕەنگێکە ئەوکاتەی کە لەئێرانەوە دەستی پێکردو بەشێکی زۆر و لەوڵاتانی عەرەبی گرتەوە. بەدڵنیاییەوە ئێستا کە ئەم بومڕەنگە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران خۆی و ئێرانیش دەگرێتەوە."

هەروەها موستەفا زاهیدی دەشڵێت " خۆپیشاندانەکانی ئێران دژ بەو دۆخە دیکتاتۆریەیە کە لە ئێراندا هەیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:31 0:00

XS
SM
MD
LG