Accessibility links

ئاڵۆزی و نائارامی لە ئەیالەتی مینە سۆتا


شاری مینە ئەپلێس، لە ئەیالەتی مینەسۆتا، ٢٩ی مانگی ٥ی ٢٠٢٠
شاری مینە ئەپلێس، لە ئەیالەتی مینەسۆتا، ٢٩ی مانگی ٥ی ٢٠٢٠

کاربەدەستانی حکومەتی لە شاری مینی ئەپلێس سەر بە ئەیالەتی مینە سۆتا ڕایانگەیاند کە بۆ نەهێشتنی زیاتری ئاڵۆزی و سووتانی شوێنەکانی کار و پیشە و هەروەها جێگیرکردنەوەی دۆخی ئاسایی ژمارەی پاسەوانانی نیشتمانی لە دوو شاری ئەو ئەیالەتە هەروا زیاد دەکەن

وەک ئەو کاربەدەستانە ڕایانگەیاند ئەوان پلانیان هەیە کە ژمارە ئەو هیزی پاراستنە بگاتە ٢٥٠٠ سەرباز. ئەم بڕیارەی زیاد کردنی هێزی لەشکری لە دەمێکدایە کە لە مێژووی ئەو ئەیالەتەدا دۆخی ئاوا نەدیتراوە.

لە وتووێژیک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا نژیار فاڕوق، خاوەن پێشەیەک لە شاری مۆر‌هێد، سەر بە ئەیالەتی مینەسۆتا دەڵێت ئەو پۆلیسەی پیاوە ڕەش پێستەکەی کوشت، خەڵک ١٧ جاران سکاڵایان لێکردبوو کە کردەوەی دژی یاسای ئەنجام داوە و ئەو کەسە کەسێکی ڕەگەز پەرەستە و وەک دەڵێن، "سێوێکی ڕزیو لە ناو سندووقێک [سێو] دا بووە."

نژیار فاڕوق، خاوەن پیشە و دانیشووی شاری مۆرهێد، مینەسۆتا
نژیار فاڕوق، خاوەن پیشە و دانیشووی شاری مۆرهێد، مینەسۆتا

ئەو جەخت دەکات کە مافی هەرکەسێکە ناڕەزایەتی خۆی بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەرببڕیت، بەڵام هەندێک کەس دەیانەویت لە ئەو دۆخە کەڵکی خراپ وەربگرن و دەستیان کردووە بە سوتاندنی شوێنە گشتییەکان و لە نێویان دا ناوەندەکانی کار و پیشان.

ئەو پێی وایە کردەوەی ئەو جۆرە کەسانە ژیانی خەڵکی دیکە دەخاتە مەترسییەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:24 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG