Accessibility links

پشووی ڕۆژی مارتن لوثەر کینگ جونیەر لە ئەمەریکا


ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا پشووی ڕۆژی مارتن لوثەر کینگ جونیەر بە نمایش و نزاکردن و بۆنەی خۆبەخشانە بۆ ڕێزلێنان لەو کەسایەتییە دیار و بەناوبانگەی مافە سیڤیلییەکان بەڕێوەدەبات.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن گەشت دەکات بۆ فیلادیلفیا و لەوێ خۆبەخشانە لە ڕێکخراوێکی فریاگوزاری برسێتیدا کاردەکات.

لە کارۆلاینای باشوور، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرس بڕیارە وتارێک پێشکەش بکات کە کۆشکی سپی دەڵێت تێیدا هانی خەڵک دەدات " دەنگی خۆیان بەکاربهێنن بۆ بەردەوامبوون لە شەڕکردن بۆ دادپوەروەری و دژی هێرشەکان بۆ سەر ئازادییە بنچینەییەکان."

دەزگای ئەمێریکۆرپسی حکومەتی ئەمەریکا یەکێکە لەو دەزگا زۆرانەی کە بۆنە بۆ مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانی مارتن لوثەر کینگ جونیەر بەڕێوەدەبەن، لە کاتێکدا کە خەڵکەکە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ئەو ڕۆژە پشووە بەکاردەهێنن بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کۆمەڵگەکاندا.

هەموو ساڵێک لە سێیەم ڕۆژی دووشەممەی مانگی یەکدا، ئەمەریکاییەکان ڕێزلێنان بۆ کینگ بەڕێوەدەبەن، مارتن لوثەر کینگ جونیەر سەرکردەیەکی مافەکان بوو کە لە ساڵەکانی پەنجاکان و شەستەکاندا خۆپیشاندانی بەبێ توندوتیژی ڕێکدەخست دژی جیاکارییەکانی باشوور و ڕابەرایەتی کۆششەکانی دەکرد بۆ یەکسانی و مافی دەنگدان بۆ ڕەشپێستەکان.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG