Accessibility links

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بە توندی هێرشی سەر خۆپـیشاندەرانی شاری نەجەف شەرمەزاردەکات


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بە توندی ئەو هێرشەی شەرمەزارکرد کە دوێنێ چوارشەممە لە شاری نەجەفی باشوری عێراق کرایە سەر خۆپـیشاندەران و بەهۆیەوە بە لایەنی کەم 8 کەس کوژران و زیاتر لە 150 کەسی دیکە برینداربوون.

دەقی ڕاگەیاندنەکە:

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بە توندی ئەو هێرشە دڕندانەیەی شەرمەزاردەکات کە دوێنێ چوارشەممە 5 ی مانگی دوو لە شاری نەجەفی ئەشرەف ڕووی دا و بووە مایەی کوژران و برینداربوون ژمارەیەک لە خۆپـیشاندەرانی ئاشتیخواز. جێی داخە هێشتا ڕێگە بە گروپە چەکدارەکان دەدرێت سەروەری یاسا لە عێراق پـێشێل بکەن و لە سزادان دەربازبن کاتێک لە دژی ئەو هاوڵاتیـیە سیڤیلانە ڕەفتاردەکەن کە مافی دیموکراسی خۆیان پـیادەدەکەن لە ئازادی ڕادەربڕین، لەوانە داواکاریـیەکانیان بۆ چاکسازی سیاسی و ئابوری.

لە ئەستۆی حکومەت عێراق و هێزە ئاسایشیـیەکانیەتی سنوورێک دابنێن بۆ ئەو شەقاوەیەتیـیەی دەکرێن، وەکو ڕفاندن و کوشتنی چالاکوانانی سیڤیل و ڕۆژنامەوانان و هەروەها لێدان و بەکارهێنانی گولـلە و سووتاندنی خێوەتی خۆپـیشاندەرانی ئاشتیخواز. داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین سنوورێک بۆ ئەم ڕفتارە تاوانکاریـیانە دابنێت و ئەنجامدەرانی بداتە دادگا.

سڵاو لە خۆپـیشاندەرانی ئاشتیخواز کە دانیان بەخۆیاندا گرتووە لە بەرامبەر ئەو تەکتیکە کوشندەیانە. داوایان لێدەکەین خۆپـیشاندانەکانیان بە ئاشتیخوازانە بهێڵنەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تەواوی پشـتیوانی لە مافە بنەڕەتیـیەکانیان لە دیموکراسی دەکات لە ئازادی گردبوونەوەی ئاشتیانە و ڕادەربڕین.

XS
SM
MD
LG