Accessibility links

یونیسێف دەڵێت کەمی بوجەکەی کاردەکاتە سەر یارمەتیدانی 9 ملیۆن منداڵی سوریا

  • VOA News

ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشیاری دەدات و دەڵێت کەمی بوجەی بە ئەندازەیەکی زۆر وا هەڕەشە لە کۆمەک بۆ 9 ملیۆن منداڵی سوریای دەکات، ئەوانەی لە نێو سوریادان و ئەوانەشی لە وڵاتانی هاوسێی سوریا پەنابەرن.

لەو بارەیەوە رێکخراوی یونیسێف دەشڵێت ئەو 220 ملیۆن دۆلارە کە کورتی هەیە بۆ بەڕیوەبردنی پرۆگرامەکانی فریاگوزاری بۆ پەنابەرانی سوریایی، خراپترین رەوشە کە رێکخراوەکەیان لە دەمی بەرپابوونی شەڕی سوریاوە وا ئێستا روبەروی بوەتەوە.

رێکخراوی یونسێف لە ساڵی 2017 دا داوای بڕی 1.4 ملیۆن دۆلاری کرد بۆ دابینکردنی فریاگوزاری و بۆ پەروەردە و فێرکاری بۆ ئەو منداڵانەی هەتیوو کەوتن یان ئاوارەبوون یان برینداربوون یان بە هۆکارێکی دی جەنگەکە کاریگەری کردووەتە سەریان.

ئەوەی جێی ئاماژەی راپۆرتەکەی ئەمڕۆی هەینی رێکخراوی یونیسیف دەڵێت بە بێ دابینکردنی بوجەی نوێ ، ئەوا هەندێک لە چالاکیە گرنگەکان و ئەوانەی دەبنە مایەی رزگارکردنی ژیانی منداڵانی پەنابەری سوریایی ، بە بێ ئەو بوجەیە ئەو منداڵانە لەبەر مەترسی گەورەی دابڕان و ئەنجامی خراپ دەبنەوە.

رێکخراوی ئاماژە پێدرا و دەشڵێت لە نێو خودی سوریادا نزیکەی 6 ملیۆن منداڵ پێویستیان بە کۆمەک هەیە و هەروەها 2.5 ملیۆنی دیکە لە وڵاتانی هاوسێی سوریادا ئاوارەن پێویستیان بە یارمەتی و کۆمەک هەیە.

XS
SM
MD
LG