Accessibility links

یونیسێف دەڵێت ٤ ملیۆن منداڵی عێراقی پێویستیان بە یارمەتی نێونەتەوەیی هەیە


منداڵان لە ڕۆژئاوای موسڵ لە ڕێزی وەرگرتنی خواردەمەنی دان، ١٠ی مارسی ٢٠١٧ی زاینی
منداڵان لە ڕۆژئاوای موسڵ لە ڕێزی وەرگرتنی خواردەمەنی دان، ١٠ی مارسی ٢٠١٧ی زاینی

یونیسێف دەڵیت، نزیکەی یەک لە چوار بەشی منداڵانی عێراق ژیان لە هەژاری دا تێپەڕ دەکەن

یونیسێف، سندوقی یارمەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە منداڵان، هوشداری داوە کە داهاتووی ملیۆنها منداڵی عێڕاقی لە ئاکامی شەڕ لە ئەو وڵاتە و هەژاری ئێستا لە مەترسی دایە.

یونیسێف دەڵیت دەوری ٤ ملیۆن منداڵی عێڕاق، نزیکەی یەک لە چوار بەشی منداڵانی عێراق ژیان لە هەژاری دا تێپەڕ دەکەن و پێویستیان بە کۆمەکی نێونەتەوەیی هەیە.

شەڕ لە زۆربەی بەشەکانی عێڕاق بە کۆتایی هاتووە، بەڵام منداڵان هەروا دەکەونە نێو تێک هەڵچوونەکانی توند وتیژی و لە نەبوونی پەروەردە و نیازەکانی سەرەکی ئازار دەچێژن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی یونیسێف، شاری موسڵ یەکێک لە نموونەکانی ئەو جۆرە گرفتانەیە و ئەگەرچی هێزەکانی داعش لە وڵات وەدەرنراون، بەڵام گرفتەکانی ئاکامی ئەو شەڕانە هەروا دەرێژەی هەیە و زۆر کارتێکردنی بە سەر منداڵانی شار و داهاتووی ئەوان هەیە.

ئەو ئاژانسە دەڵێت شەڕ و پێکدادان ڕەوتی خوێندنی سێ ملیۆن منداڵی لە عێراق دا تێک داوە و گەلێک لە منداڵان بۆیان نەڕەخساوە لە وانەکانی قوتابخانە دا بەشدار بن.

XS
SM
MD
LG