Accessibility links

یو ئێن: زیاتر لە ١٥٠٠ کۆچبەر ئەمساڵ لە دەریای مێدیتەرانەدا گیانیان لە دەستدا


ڕزگارکردنی ٥٩ کۆچبەر لە دەریای مێدیتەرانە لە لایەن ڕێکخراوی ناحکومەتی ئیسپانیا لە مانگی ٦ی زاینی ٢٠١٨ کە لە لیبی ڕا دەهاتن.
ڕزگارکردنی ٥٩ کۆچبەر لە دەریای مێدیتەرانە لە لایەن ڕێکخراوی ناحکومەتی ئیسپانیا لە مانگی ٦ی زاینی ٢٠١٨ کە لە لیبی ڕا دەهاتن.

ڕێکخراوەکانی ناحکومەتی دەوری گرنگیان لە ڕزگارکردنی کۆچبەران لە نێو دەریا دا هەیە

بۆ پێنجەمین ساڵی بەردەوام لانی کەم ١٥٠٠ کەس لە کۆچبەران لە دەریای مەدیتەرانە لە ناوچوون؛ و ڕێگای لیبی بۆ ئیتالیا هەرە مەرگهێنەرترین ڕێگای کۆچبەرانی جیهان بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی هەینی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە، گوتی کە لە هەر ١٩ کۆچبەر کەسێک گیانی خۆی لە دەستداوە.

"ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەری" دەڵێت ئێسپانیا کە ڕێگای ئیتالیای وەک یەکەم شوێنی ئەو کۆچبەرانە گرتۆتەوە کە لە ڕێگای مەدیتەرانەوە لە ئافریکا ڕا بۆ ئەورووپا دێن، لە ئەم ساڵی زاینی، ناوەکانی ٢١ هەزار کۆچبەری تۆمارکردووە.

سەرجەم، لە ئەم ساڵەی زاینی دا، ٥٥ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە کەنارەکانی ئەورووپا.

دەوری ٤٥،٠٠٠ کۆچبەر و پەناخواز لە یەکەم شەش مانگی ٢٠١٨ دوای پەڕینەوە لە دەریای مێدیتەرانە گەیشتوونە کەنارەکانی ئەورووپایی، ئەمەش بە بەراورد لە گەڵ ساڵەکانی پێشوو دابەزینێکی بەرچاوە.

ئاژانسی پەناخوازانی یو ئێن نیگەرانە کە سەرەڕای ئەم دابەزینە، پیاوان، ژنان و منداڵان هەروا لە دەریادا گیان لە دەست دەدەن. بە تەنیا لە مانگی ٦ی ئەم ساڵ لە هەر ٧ کۆچبەر کە لە ناوەندی مێدیتەرانەدا پەڕینەوە گیانیان لە دەست دا؛ هێشتا دەوەری ٥ مانگی ماوە ساڵی زاینی کۆتایی بێت.

لە یەکەم شەش مانگی ئەم ساڵی زاینی لە هەر ١٩ یەک کەس، بەڵام لە یەکەم شەش مانگی ساڵی ٢٠١٧ یەک لە ٣٨ کەس گیانیان لە دەستدا.

ساڵی ڕابردووی زاینی، لە ماوەی هاوشێوەدا، زیاتر لە ١١١ هەزار کەس گەیشتنە ئەورووپا.

XS
SM
MD
LG