Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەرنامەی خۆراکی جیهانی 50 هەزار تەن ئارد دەنێرێت بۆ لوبنان


ڕاپۆرتێکی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ئاماژە بەوە دەدات بەرنامەی خۆراکی جیهانی 50 هەزار تەن ئارد ڕەوانەی لوبنان دەکات.

ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتەکە ئەوەی ئاشکرا کرد حکومەتی لوبنان یەدەگی دانەوێڵەی نیە و تەقینەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو هەموو کۆگا تایبەتییە سەرەکییەکان دانەوێلەی لە وڵاتەکەدا لەناوبردووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە بەرنامەی خۆراکی جیهانی " بارێکی ئارد دەنێرێت لەپێناو ئەوەی کەمی خۆراک لەو وڵاتەدا ڕوونەدات."

دەشڵێت " وابڕیارە یەکەمین بار کە قەبارەکەی 17,500 تەنە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بگاتە لوبنان و بەشی مانگێکی نانەواخانەکان دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG