Accessibility links

سەرۆک ترامپ هەڕەشەی ڕاگرتنی یارمەتییەکان دەکات بۆ ئەو وڵاتانەی کە دژی بڕیارەکەی سەبارەت بە ئۆرشەلیم دەنگ دەدەن


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڕەشەی ڕاگرتنی یارمەتییە دارایییەکانی کرد بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە بەرژەوەندیی پڕۆژە یاساکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ دەدەن دژی بڕیارەکەی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئۆرشەلیم وەکو پایتەختی ئیسڕائیل.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوان بە ملیۆنان دۆلار یان بلیۆنان دۆلاری وڵاتەکەمان دەبەن و دواتر دژی ئێمە دەنگ دەدەن. باشە، چاودێری ئەم دەنگدانە دەکەین. با لە دژی ئێمە دەنگ بدەن.ئێمەش دەزانین چی دەکەین"

جێی ئاماژەیە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێکهاتووە لە 193 وڵات ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات لەسەر داوای وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ لەبارەی ئۆرشەلیمەوە.

هەروەها نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی " سەرۆک چاودێری ئەم دەنگدانە دەکات و داوای لێکردووم ڕاپۆرتی پێبدەم لەسەر ئەو وڵاتانەی کە لەدژی ئێمە دەنگیانداوە، ئێمە تێبینی وەردەگرین لەسەر هەر دەنگێک کە دەدرێت لەسەر بابەتەکە."

XS
SM
MD
LG