Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی 1.7 ملیار دۆلار دەدات بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانییەکان و پەنابەران


نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی کۆکردنەوەی 1.7 ملیار دۆلار دەدات بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانییەکان و پەنابەرانی ئۆکرانیا لە وڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیادا.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 12 ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانیا پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی و پشتیوانی دەبێت، لەکاتێکدا شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاتر بووە. پێشبینی دەکرێت چوار ملیۆن پەنابەری ئۆکرانیا لە چەند مانگی داهاتوودا پێویستیان بە پاراستن هەبێت لە وڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیادا.

بەرپرسی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان مارتن گریفیث وتی قوربانییەکان بەخێرایی زیاد دەکەن، دەبێت ئێستا پێویستیەکان دابین بکەین بۆ پاراستنی خەڵکەکە.

گریفیث وتی " خێزانەکان و منداڵان لە ژێرزەمینەکاندا داندراون یاخود لە ترسی دەنگی ترسناکی تەقینەوەکان و زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لە وڵاتی خۆیان هەڵدێن. ژمارەی قوربانییەکان بەخێرایی زیاد دەبن. ئەمە تاریکترین ساتە بۆ گەلی ئۆکرانیا. ئێستا دەبێت هەوڵەکانمان زیاتر بکەین تاوەکو ژیان و شکۆی هاوڵاتیانی ئۆکرانی بپارێزین. دەبێت بە سۆز و هاوسۆزی دەربڕین بۆ ئۆکرانییەکان وەڵام بدەینەوە."

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای 1.1 ملیار دۆلار دەکات تاوەکو لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا یارمەتی شەش ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانیا بدات لە ناوخۆی وڵاتەکەدا. پارەکە دەدرێت بە خۆراک و ئاو و پاککەرەوەکان و یارمەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری خوێندن و پەناگە و هەروەها بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ماڵەکان.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG