وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا کاردەکات بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودیە بدات بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
چاوش ئۆغلۆ لەمیانەی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تونس ئەم لێدوانانەیدا.
جێی ئاماژەیە ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە دووی مانگی 10 دا لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا و کاردانەوەیەکی جیهانی لێکەوتەوە و سعودیە بە تایبەتی شازادەی جێگرەوەی سعودیەی خستە ژێر فشارێکی زۆرەوە بەوەی کە زۆرێک پێیان وایە ئەو بووە فەرمانی کوشتنی خاشقجی دەرکردووە.
چاوش ئۆغلۆ داوای لە سعودیەش کرد ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بدات بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز