Accessibility links

سکرتیری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: هیوادارین بڕیاری سەبارەت بە پەناخوازان بە شێوەیەکی کاتی بێت


سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئانتۆنیو گۆتێرێز، ٢٨ی مانگی ١ی ٢٠١٧
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئانتۆنیو گۆتێرێز، ٢٨ی مانگی ١ی ٢٠١٧

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نانتۆنیو گۆتێرێز بەیانی دووشەمە نامەیەکی ئەلەکتڕۆنی بۆ هەزاران کارمەندی ڕێکخراوەکە نارد کە تێیدا دەڵێت ئەو "لە نزیکەوە ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە دەستووری ئەم دواییانەی سەرۆک سەبارەت بە کۆچبەری خستۆتە بەر سەرنج" کە ڕۆژی هەینی درا.

ئەو گوتی ئافیسەکەی لە گەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیوەندیدادا بووە، و "بەڵێنی پێ گەیوە کە دەستورەکە کارتێکردنی لەسەر کارمەندانی یو ئێن و بنەماڵەکانیان نابێت ئەوانەی ڤیزای G4بە کاردێنن.

ڤیزاکانی G4 بۆ ئەفسەران و کارمەندانی ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی و ئەندامانی بنەماڵە دەردەکرێن.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژانەی بۆ رۆژنامەنووسان، گوتە بێژی سکرتێری گشتی گوتی "ڕەنگە هەندێک نموونە لە گۆڕێ دا بوون" هی ئەوانەی لە لایەن هێلەکانی فڕۆکەوە پێیان گوترابێت کە لەوەتا مۆر کردنی دەستورەکە لە ڕۆژی هەینی ناتوانن سواری فرۆکە بن. گوتە بێژی ئافیسەکە خێرا ڕوونی کردەوە کە هیچ "نموونەیەکی پشتڕاستکراو"ی کارمەندان نیە کە قەدەخەکردنەکە بیانگرێتەوە.

سکرتێری گشتی یو ئێن لێدوانێک بۆ مەحکوم کردنی ڕاستەوخۆی دەرنەکرد و داوای نەکرد کە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە.

گوتە بێژی یو ئێن ستیفن دووجارێک لە وەڵامی هەوڵوێستی یو ئێن سەبارەت بە بڕیارەکە چیە گوتی، " ئێمە گەلێک هیوادارین کە بڕێارەکانی ئێستا سەبارەت بە پەناخوازان لە گۆڕێدان بە شێوەیەکی کاتی بن. ئەمەریکا هاوکارێکی گەلێک گرنگ بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، بە تایبەتی هەم بۆ ڕێکخراوی ئاژانسی پەناخوازانی و ڕێکخراوی ئای- ئۆ – ئێم کە پەناخوازان سەر لە نوێ جیگیر بکەن."

XS
SM
MD
LG