دیپـلۆماتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێکردنی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
دیپـلۆماتان ئەمڕۆ سێشەممە گوتیان داوای کۆبوونەوەکە لەلایەن وڵاتە ئەوروپایـیەکانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشەوە کراون.
پـێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش لەم بارەیەوە کۆبووەوە، بەڵام نەیانتوانی لەسەر بڕیارێک کۆکبن، بۆیە ئەندامە ئەوروپایـیەکان داوایان لە تورکیا کرد کۆتایی بە هێرشەکەی بهێنێت.
ڕۆژی هەینی هەریەک لە ڕووسیا و چین ڕەشنووسێکی ئەمەریکایان ڕەتکردەوە کە تیایدا داوادەکرا سنوورێک بۆ هێرشەکەی تورکیا دابنرێت و کۆتاییپـێبێت.