Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زۆر نیگەرانە لە ڕەوشی باکوری سوریا


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکەیان زۆر نیگەرانە لە بەرامبەر ڕەوشی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ستیفان دوژاغیک گوتەبێژی سکرتێری گشتی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی ئەنتۆنیۆ گوتێرس زۆر نیگەرانە لە بەرامبەر پـێشهاتە لەشکریـیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە زیانی گیانی بە خەڵکی سڤیلی گەیاندووە و بە لایەنی کەم 160 هەزار کەسی سڤیل ئاوارەبوون.

جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکە بە تەواوی ڕێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرێت، لەوانە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەڵەتی بۆ مافی مرۆڤ.

گوتێرس داواشی هەموو لایەنەکان کردووە شەڕەکە لەوە زیاتر گەورە نەکەن و بە ڕێگەی ئاشتیانە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

داواشی کردووە ئەو خەڵکە سیڤیلە بپارێزرێت کە بەشداری لە شەڕەکاندا ناکەن و هەروەها ژێرخانی شارەکانیش بپارێزرێن بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ.

XS
SM
MD
LG