Accessibility links

دی میستورا: کۆبوونەوەکەی ئەستانە سەبارەت بە سوریا ئەنجامی نەبوو


نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا دەڵێت ڕووسیا و تورکیا و ئێران شکستیان هێنا لە بەدیهێنانی بەرەوپـێشچوون لە مەسەلەی پـێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دانانی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا.

ستافان دی میستورا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا گوتی کاربەدەستانی ئەو سێ وڵاتە لە میانەی کۆبوونەوەکەیان لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان هیچ بەرەوپـێشچوونێکیان بەدەستنەهێناوە لە زاڵبوون بەسەر ئەو کۆسپانەی ماوەی 10 مانگە لە بەردەم مەسەلەی پـێکهێنانی ئەم کۆمیتە دەستوریـیەن. دی میستورا بەڵێنی دا بەردەوامبێت لە هەوڵەکانی بۆ زاڵبوون بەسەر کۆسپەکان بەر لە کۆتایی ئەمساڵ.

نوێنەرانی هەرسێ وڵاتی تورکیا و ڕووسیا و ئێران لە چوارشەممە و پـێنجشەممە لە ئەستانە کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و بەشار ئەلجەعفەری نوێنەری حکومەتی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان. بەڵام مەسەلەی گرژیـیەکانی پارێزگای ئیدلیب بابەتی سەرەکی وتووێژەکان بوون.

بڕیارە لە 12 ی مانگی دووی ساڵی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرز لە بارەی سوریاوە لە ئەستانە ئەنجام بدرێت.

XS
SM
MD
LG