Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان گەشبینە بەرامبەر دەرئەنجامەکانی کۆبونەوەی باڵای لایەنە جیاوازەکانی سوریا لە ئەستانە


پوختەی وتەکانی جێین گافنی لەبری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتەکانی کۆتایی کۆبونەوەکانی ئەستانەدا لە کازاخستان....

ئێمە وەک نەتەوە یەکگرەتووەکان پێویستە چەند سەرنجێک لەبارەی کۆبووونەوەکەی ئەستانەوە بخەینە ڕوو...

یەکەمین خاڵ ئەوەیە؛ من لەو باورەدام لەبری سکرتێری گشتی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس و هەموو ئەوانەی کە لێرە نوێنەرایەتی دەکەن؛ من ئەمەوێت ئەوە دووبارە بکەمەوە کە چەند ئێمە سوپاسگوزاری میوانداریی و خزمەتەکانی حکومەتی کازاخستان و سەرۆکی وڵاتەکەیانین.

پێویستە بڵێم ئێمە وەک نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسگوزاری سوربوون و راپۆرتی کاری پێکەوەیین لە کۆبونەوی باڵای ئەستانا و سەرجەم وڵاتانی بەشدار بوو لەم هەوڵەدا بۆ کەمکردنەوەی زەبروزەنگ و بەهێزکردنی ئاگربەستەکە لە سوریا. ئێمە لەو سێ ساڵەی پێشوودا سێ جار هەوڵی خۆماندا بۆ راگرتنی شەڕ لەسوریا، هەرچۆنێک بێت ئێمە زۆر دەمانەوێت دەرفەت بڕەخسێنین بۆئەوەی ئەوەی لێرە تەواوکرا و ئەوەی باوەڕمان پێیەتی ئەوەیە کە ئەم هەوڵانە پەرەپێبدەیەەن.

ئێمە ئەزمونمان هەیە لەو بارەیەوە، لە جنێڤ چەندینجار ئەوەمان بینیوە و راهاتویین لەسەر ئەو راستیییەی کە ئاڵۆزییەکانی شەڕ و ململانێکان سەبر و ئارامی دەخوازێت؛ پشودرێژییەکی ستراتیژی و سوربوون و هاوکات جەختکردنەوە لەسەر ویستی بەردەوامبوون وا دەکات تەنانەت هەنگاوە بچوکەکانیش لەشوێنی خۆیاندا بن.

لەسەرئەنجامدا دوو ئەرک لەسەر شانمانە هەمومان کاری بۆ دەکەیەن بەپێی کردەگەلی جیاواز و هەمەچەشنی پشتیوانی. یەکێک لەو ئەرکانە ئەستانەیە؛ کە بەردەوام دەبێت و هەروەها بەردەوام دەبێت بۆ دروستکردنی هەرچەند بۆ کاتێکی کەمیش بێت بەڵام زۆر روونە کە گەشەکردنەکە پەیوەندی هەیە بە بارودۆخی کەمکردنەوەی توندوتیژییەوە لە سوریا. بەڵام ئێمە هەموومان دەزانین کە هەموان رازین لەسەر ئەوەی کە خودی ئاگربەستەکەش رێکخستنکارییەکی کاتییە. پێویست بە چ داخوازییەک دەکات بۆ پاراستنی ئەو پێشکەوتنانە لە لایەنی سیاسییەوە. ئەمە ئەوەیە کە ئێستاکە تیایداین و من ئەمرۆ ئەمەم سەلماند کە جارێکی دیکە بۆخولێکی دیکەی گفتگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە جنێڤ دووشەمە رێکەوتی 10 ی ئەم مانگە دەستپێدەکاتەوە.

شایەنی باسە لە دەرئەنجامدا سەنگیش خرایە سەر دابینکردنی کارو خزمەتگوزارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکانی ئاوارەو هاوڵاتیانی سوریای و پشتیوانی بۆ دۆزینەوەو ئەندامانی ئەو خێزانانەی کە لەیەک ونبوون.

XS
SM
MD
LG