شه‌ممه نێردراوی ی‌و ئێن ستافان دیمستۆرا گوتی ئامانج له‌وه گه‌یشتنی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وشاره سویسریه له 9ی مانگی 7ی داهاتوودایه. بڕیاره خولی حه‌وته‌م له‌ڕۆژی دوای ئه‌وه ده‌ستپێبکات و دیاری نه‌کراوه ماوه‌که‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت.
ده‌گوترێت که دیمستۆرا به‌نیازه خۆلی وتوێژی زیاتر له‌مانگه‌کانی 8 و 9ی داهاتوودا ئه‌نجامدات.
وتووێژی جنێف له نێوان لایه‌نه‌کانی ململانێ له‌سوریادایه که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان میوانداری ده‌کات، به‌گه‌وره‌ترین کۆبونه‌وه‌ی سیاسی داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدرێت کۆتایی به شه‌ڕی شه‌ش ساڵه بهێنرێت.