Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشیاری دەدات لەسەر هەڵگیرسانی شەڕێکی بەرفراوان لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستافان دی میستۆرا
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستافان دی میستۆرا

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشیاریدا لەسەر هەڵگیرسانی شەڕێکی بەرفراوان لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا و وتی لەوانەیە کاربکاتە سەر دانیشتوان و ناوچەکە وەکو چۆن شەڕەکانی دیکە کاریان کردە سەر غوتەی ڕۆژهەڵات و حەلەب.

وتیشی شتەکان بەو ئاڕاستەیەدا دەڕۆن.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستافان دی میستۆرا بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند شەڕەکە بەوشێوەیە بمێنێتەوە گرژییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا زیاد دەکات و لەوانەشە ببێتە هۆی نەهێشتنی ئەو پێشکەوتنە سنووردارەی کە ئێستا هەیە لە دانوستانە سیاسیە نێودەوڵەتییەکاندا، کە تیایدا هەوڵ دەدرێت لیژنەیەکی دەستووری پێک بهێنرێت.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتی سوریا دوو شارۆچکەی تری گرتۆتەوە لەو ناوچانەدا کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە و بۆتە هۆی وەستاندنی کار لە چوار سەنتەری تەندروستیدا.

فڕۆکە جەنگییەکان بۆ یەکەمین جار هەردوو شارۆچکەی داعل و سەیدایان بۆردومان کرد.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت هێرشە بەردەوامەکەی سوریا بۆتە هۆی ئەوەی 45 هەزار هاوڵاتی مەدەنی ببنە پەنابەر. ئەردەنیش کە ئێستا نزیکەی 650 هەزار پەنابەری سوری لە خۆگرتووە دەڵێت سنوورەکانی لەبەردەم پەنابەری دیکەدا ناکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG