Accessibility links

یو ئێن داوا لە وڵاتان دەکات پەنابەری زیاتری سوریایی وەربگرن


فلیپۆ گراندی، سەرۆکی دەزگای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان
فلیپۆ گراندی، سەرۆکی دەزگای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆکی دەزگای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ژمارەی ئەو پەنابەرە سوریاییانەی لە شانشینی ئوردونەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتە بە شەڕ وێرانبووەکەیان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

فلیپۆ گراندی دەڵێت هۆکاری ئەو کەمبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ داوای دەزگاکەی تا چاوخشاندنەوەی ورد بە داواکانی پەنابەرانی سوریاییدا بکرێتەوە.

شانشینی ئوردن لە ساڵی پارەوە چەند هەزار پەنابەری گەڕاندۆتەوە و زیاتریش هۆکاری ئاسایشی لە پشت ئەو گەڕاندنەوانەوە بوون.

ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ئەو بڕیاری گەڕاندنەوانە بە خێرایی دراون بەبێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد.

گراندی هاوکاتی سەردانەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی بۆ ئۆردوگای زەعتەری بە پەیامنێرانی وتووە للەوەتای ساڵی 2016 ەوە نزیکەی 15000 پەنابەر گەڕێندراونەتەوە بۆ سوریا.

سەرۆکی دەزگای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئەمریکا و وڵاتانی پەرەسەندووی تریش کردووە تا پەنابەری زیاتر وەربگرن و لە وڵاتەکانیاندا نیشتەجێ بکرێن.

سەرچاوە/ئەسۆشیەتد پـرێس

XS
SM
MD
LG