Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 50,000 هاوڵاتی هێشتا لە ڕەققە گیریان خواردووە


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند 20,000بۆ 50,000 هاوڵاتی هێشتا لە شاری ڕەققەی سوریا گیریان خواردووە.

جێگری بەڕێوبەری مرۆیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئورسۆلا میولەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی وت " بارودۆخیان زۆر خراپە، هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ ئەوان دەربازییان بێت."

میولەر وتی لە مانگی حەوتدا شەڕە قورسەکان و هێرشە ئاسمانییەکان دەیان هاوڵاتیان کوشتووە یاخوود بریندار کردووە و زیاتر لە 30,000 هاوڵاتیشی بێ سەروشوێن کردووە .

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە پێکهاتوون لە چەکدارە کورد و عەرەب و مەسیحییەکان لە شەشی مانگی شەشدا دەستیان کرد بە پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی شارەکە و لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە پشتیوانیان لێکراوە.

میولەر وتی " چوونە دەرەوەی هاوڵاتیان زۆر زۆر قورسە بەهۆی بوونی تەقینەوە و قەناس بەدەستەکان و هێرشە ئاسمانییەکانەوە."

وتی " نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی کار بۆ ئەوانە دەکەن کە لە شارەکە هاتوونەتە دەرەوە و بەزووترین کات کە بارودۆخەکە ڕێگە بدات ئامادەن یارمەتی پێشکەش بکەن لە شاری ڕەققە."

لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا لەسەر بارودۆخی هاوڵاتیان لە سوریا، نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ڕەوشەکە لە سوریا زۆر زۆر خراپە و هاوڵاتیان بەبەردەوامی بەهۆی هێرشە ئاسمانیی و زەوییەکان و کەمی خۆراک و دەرمانەوە گیان لەدەستدەدەن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG