گه‌واهیده‌ران له سودان ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن لایه‌نگرانی مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆی باشوری سودان له خه‌رتوم له‌گه‌ڵ پـۆلیسی دژه ئاژاوه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری یه‌کێتی پـێکیانداداوه و نزیکه‌ی 30 له خه‌ڵـکانی باشور له ناکاودا و له نێو پـتر له‌و 2 هه‌زار که‌سانه‌ی گردبووبوونه‌وه دروشمی سه‌ربه‌خۆیی‌یان چڕی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له‌و ده‌مه‌دا بوو شـاندێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆتایی به سه‌ردانێـکی 4 ڕۆژی خۆی بۆ سودان هێنا، ئه‌مه‌ش به‌ر له سـازدانی ڕیفراندۆمه‌که‌ی مانگی یه‌کی سـاڵی ئاینده‌ی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی باشوری سودان.
نێردراوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به نیازبوون ئه‌مڕۆ له خه‌رتوم به جیا له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی ڕیفراندۆمی باشوری سودان و عه‌لی کرتی وه‌زیری ده‌ره‌وه کۆبـبنه‌وه.
هه‌روه‌ها دیپـلۆماتان گوتیشـیان که سه‌رۆکی باشوری سودان سه‌لڤا کیر داوای له نێردراوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد هێزه‌کانی ئاشـتیپارێزان به درێژایی سـنووری باکور و باشور جێـگیر بکه‌ن به‌ر له ده‌نگدانه‌که.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه دوێنێ شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌مه‌ڕ کاری توندوتیژی ڕوو له هه‌ڵچوو له هه‌رێمی دارفور. سه‌ردانه‌که‌ی شـاند‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ ناوچه‌که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ بۆمبارانکردنی نوێی بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوان له چیای مارا له لایه‌ن سوپای سودانه‌وه.