Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە تاڵیبان دەکات کۆتوبەندەکانی سەر ئافرەتان و کچان لاببات


سۆنیا نیازی و خەتیرە ئەحمەدی لەمیانەی کارکردنیاندا لە ژووری هەواڵەکانی کەناڵی تۆلۆ، کابوڵ، ئەفغانستان
سۆنیا نیازی و خەتیرە ئەحمەدی لەمیانەی کارکردنیاندا لە ژووری هەواڵەکانی کەناڵی تۆلۆ، کابوڵ، ئەفغانستان

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە بەرپرسانی تاڵیبان دەکات لە ئەفغانستان " بەخێرایی " ئەو سیاسەت و کارانەیان پێچەوانە بکەنەوە کە بوونەتە هۆی کۆتوبەند خستنەسەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ئافرەتان و کچانی ئەفغانی.

پانزە ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕەشنووسی بەیاننامەکەی نەرویجییان پەسەند کرد، ئەمەش نزیکەی دوو هەفتە دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا تاوتوێی ڕەوشەکەیان کرد. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە " نیگەرانییەکی زۆر کراوە سەبارەت بە زیادبوونی وەراندنی ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنچینەییەکانی ئافرەتان و کچانی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا تاڵیبان فەرمانی بە ئافرەتان کرد ڕووخسارییان لە دەرەوەی ماڵەکانیان داپۆشن، ئەمەش گەڕانەوەی یاساکەی پێشووی بزووتنەوەی تاڵیبانە. هەروەها داوایان لە کەناڵەکان کرد پێشکەشکارە ئافرەتەکان لەکاتێکی پێشکەشکردندا ڕووخسارییان داپۆشن.

لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا هاتووە دەڵێت " ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە تاڵیبان دەکەن بەخێرایی سیاسەت و کارەکانیان پێچەوانە بکەنەوە کە بوونەتە هۆی کۆتوبەند خستنەسەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنچینەییەکانی ئافرەتان و کچانی ئەفغانی."

لەژێر یاساکانی حکومڕانی تاڵیباندا لە نێوان ساڵەکانی 1996 وە بۆ 2001 لە ئەفغانستان. ئافرەتان دەبێت داپۆشراو بن و نەیانتوانیوە کار بکەن، کچانیش ڕێگەیان پێنەدراوە بخوێنن. بەڵام دوای ئەوەی لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتییان گرتەوە دەست، تاڵیبان وتی ڕێز لە مافی ئافرەتان دەگرێت.

بەڵام لە مانگی سێدا تاڵیبان لەو بەڵێنەی پاشگەز بووەوە کە تیایدا بەڵێنیدا خوێندنگاکان بۆ کچان دەکەنەوە، بەڵام جارێ بە داخراویی دەمێننەوە تاوەکو بەرپرسانی تاڵیبان پلانێک دادەنێن بەشێوەیەک کە کردنەوەی خوێندنگاکان لەگەڵ یاسای ئیسلامدا بگونجێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دووبارە " داوای لە تاڵیبان کردەوە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و بەبێ دواکەوتن خوێندنگاکان دووبارە بۆ خوێندکارە کچەکان بکاتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG