هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌یشتن به‌ڕێکه‌وتنێک ده‌رباره‌ی پرۆژه بڕیاریک بۆ ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له سه‌رانسه‌ری سوریا و لابردنی ئابڵووقه له‌سه‌ر شاره‌کان دا سەرکەوتوو نەبوو. بڕیاریشه شه‌ممه بۆ ده‌نگدان لە سەر ئەو بابەتە کۆببنه‌وه.
دیپڵۆماتانی ئه‌نجومه‌نه‌که پلانیان هه‌بوو به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌نگ بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی دانوستاندن له‌سه‌ر داوای ڕوسیا بۆ ڕێکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک پرس له‌ڕه‌شنووسه‌که‌دا، 2 که‌ڕه‌ت دواخرا.
باڵێۆزی سوید ئۆلۆڤ سکووگ که سه‌رۆکایه‌تی وتووێژ له گه‌ڵ هاوتاکه‌ی له کوه‌یت ده‌کات گوتی "نزیکبووینه‌وه به‌ڵام که‌لێنه‌که‌مان بۆ دانه‌خرا".
سه‌رباری ئه‌مه‌ش گوتی" له ئەو باوه‌ڕه‌دام هه‌موومان هاوڕاین که پێویسته به‌گه‌ینه ئاگر به‌ست و ده‌بێت به‌زووترین کات به‌ده‌ستبێت. هێشتا هه‌ندێک گفتووگۆ ده‌رباره‌ی چۆنێتی ده‌ستنیشانکردنی ئه‌وه به‌وردی ماوه، و کاریش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها ئەو باڵیۆزە گوتی، "بێ ئومێد نابن و ده‌ست له‌م کاره هه‌ڵناگرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆخەکه پێویستی به ئاگر به‌سته و کارکردن له‌سه‌ری به‌رده‌وامه؛ ئه‌مرۆش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نیوه‌ڕۆ بۆ ده‌نگدان کۆده‌بێته‌وه.