Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی " کردەوە جەنگیەکانی " نێوان تورکیا و سوریا دەکات لە ئیدلب


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش داوای " ڕاگرتنی کردەوە جەنگییەکانی " نێوان تورکیا و سوریای کرد لە پارێزگای ئیدلب، ئاماژەشی بەوەدا " گۆڕانی سروشتی ململانێکان جێی نیگەرانییەکی زۆرە."

گۆتیرێش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " دەبێت کردەوە جەنگیەکان بوەستێنرێن پێش ئەوەی ڕەوشەکە بەشێوەیەک خراپ ببێت لە کۆنتڕۆڵدا نەمێنێت."

وتیشی " ئێمە بەتایبەتی نیگەرانین لەوەی دەبینین سوپای تورکیا و سوپای سوریا بۆردومانی یەکتر دەکەن لە ئیدلب."

ڕۆژی سێشەممە تورکیا ڕایگەیاند ڕێگە بە ڕژێمی سوریا نادات لە ئیدلب پێشڕەوی بکەن، شەوی دووشەممە بەهۆی بۆردومانێکی سوپای سوریاوە هەشت سەربازی تورکی کوژران. ئەنکەرەش لە وەڵامدا بۆردومانی ناوچە سورییەکانی کرد و بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە 13 سەربازی سوری کوژران.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG