Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان: سعودیە دەبێت هەموو یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەن دابین بکات


دەیڤد بیسلی بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی
دەیڤد بیسلی بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی

بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان وتی پێویستە لەسەر سعودیە بە تەنها هەموو پێداویستییە مرۆییەکانی وەکو چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و برسێتی لە یەمەن دابین بکات

دەیڤد بیسلی بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی داوای کرد کەمپینە سەربازییەکەی هاوپەیمانانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە لە یەمەن کۆتایی پێبهێنرێت کە بۆتە هۆی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم پێشکەشکردنی یارمەتیەکان.

دەیڤد لە ئثیوبیا بە ڕۆیتەرزی وت " سعودیە لە سەدا سەد دەبێت هەموو یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەن دابین بکات. یان ئەوەتا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن یان یارمەتییەکان دابین بکەن، بژاردەی سێیەمیش ئەوەیە کە هەردووکیان بکەن."

لە جەنگی یەمەندا دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و برسێتی و نەخۆشی کۆلێرا بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو بڵاوبوونەتەوە و یەکێکە لە خراپترین کارەساتە مرۆییەکان لە جیهاندا.

شازادەی جێگرەوە ئەمیر محەمەد بن سەلمان لە مانگی شەشدا 66 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ ڕێکخراوی مناڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG