ئه‌و بۆنه سێ ڕۆژه‌یه، که دووشه‌مه ده‌ست پێده‌کات، مه‌به‌ستی خوڵقاندنی ڕێبازه‌کانی نوێ و به‌ڵێنییه‌کانی درێژ خایه‌ن بۆ یارمه‌تیدان به په‌ناخوازان و ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه که مێوانداری له په‌ناخوازان ده‌که‌ن.
له ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆکه‌کانی ولاتانی ئاڵمان، تورکیه، پاکستان، کوستاریکا، ئێتیۆپیا، سومالیا و که‌سایه‌تییه‌کانی ناسراو به‌شداری ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌و سمیناره‌یه، زیاتر له 70 ملیۆن که‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ هۆی شه‌ڕ و کێشه و سه‌رکوت زۆریان بۆ هاتووه ماڵه‌کانیان به جێ بێڵن.
ئاژانسی په‌ناخوازانی ی‌و ئێن ده‌ڵیت زیاتر له دوو له سێ به‌شی هه‌موو په‌ناخوازانی جیهان له پێنج وڵاته‌وه دێن که برێتین له: سوریه (6 ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار)، ئه‌فغانستان (2 ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار)، سودانی باشور (2 ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار)، میانمار (1 ملیۆنێک و سه‌د هه‌زار)، و سومالیا (نۆ سه‌د هه‌زار).
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت ئاماره‌کانی نوێ نیشان ده‌ده‌ن که تورکیا گه‌وره‌ترین ژماره‌ی په‌ناخوازان واتا 3 ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار که‌سی له وڵات دا هه‌یه که زۆربه‌یان له سوریا ڕا خۆیان ده‌رباز کردووه.
ئه‌و ئاژانسه ده‌ڵێت هیواداره ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌م حه‌وتووه له ژنێڤ کارتێکردنی له سه‌ر دۆخی په‌ناخوازان و وڵاتان و کۆمه‌ڵگاکان هه‌بێت که مێوانداری و پشتیوانیان ده‌که‌ن.
گوته‌بێژی ئه‌و ئاژانسه، بابار به‌لوچ، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت که ڕێبازی سه‌باره‌ت به ڕه‌فتارکردن له گه‌ڵ ئاواره‌کان و په‌ناخوازان ده‌بێت گۆڕانی به سه‌ردابێت.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌لێت هه‌ر که‌سێک له هه‌ر کام له پله‌کانی حکومه‌ت، گه‌شه پێدان، دارایی، مه‌ده‌نی و که‌رته‌کانی تری کۆمه‌ڵ پێویسته به‌رپرسایه‌تی وه‌ئه‌ستۆ بگرێت و له چاودێری کردنی دۆخی ژیانی په‌ناخوازان نه‌خشیان هه‌بێت.