ڕێبه‌رانی جیهان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ دووه‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌ن به ئامانجی که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسێتی و نه‌خۆشییه‌کانی جیهانی به شێوه‌یه‌کی مه‌زن له ماوه‌ی پێنج ساڵدا.
ڕۆژی دووشه‌ممه بانکی موونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ ڕۆژی سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی گه‌شه‌کردنی جیهان له‌م هه‌زاره‌یه کرده‌وه و داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد ڕێز له‌و به‌ڵێنانه‌یان بگرن که ده ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر دابویان بۆ یارمه‌تیدان له‌و بوارانه‌دا.
ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر بڕیاریان دا هه‌ژاری که‌م بکه‌نه‌وه و دڵنییاکردنی ئه‌وه‌ی که هه‌موو منداڵێک خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو بکه‌ن، هه‌روه‌ها ڤایرۆسیHIV ی په‌تای AIDS ڕابگرن.
به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ئامانجه‌کانی گه‌شه‌کردنی هه‌زاره خه‌ریکه دووادهکهون و له‌وانه‌یه به بێ کۆششی دیکه شکست بهێنن.
ڕۆژی دووشه‌ممه بانکی موون ئه‌وه‌ی وه‌بیر ڕێبه‌رانی جیهان هێنایه‌وه که‌وا به‌ڵێنیان داوه بۆ جێبه‌جێکردنی ئامانجه‌کان به بێ هیچ دواخستنێک له به‌ر قه‌یرانی ئابووری یاخود دارایی له وڵاتانی کومه‌ک به‌خش.