Accessibility links

ناڤی پیلای:کرداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌یتوانی گیانی هه‌زاران که‌س ڕزگار بکات


سه‌رۆکی کومیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان - ناڤی پیلای
سه‌رۆکی کومیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان - ناڤی پیلای

لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ شەر لە سوریادا، خاتوون پیلای هوشداری دا کە شەڕەکە بۆ دەرەوەش پەرە دەستێنێت و ناکرێت لە سەرئەنجام دا پێش بینی بکرێت کە شەرەکە لە چ چوارچێوەیەک دا دەمێنێتەوە.

کاربەدەستی باڵای کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ناڤی پیلای سەرزنشتی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە لە سەر هێندێک لە هەرە قەیرانە جیدی یەکانی جیهان دا کرداری نیە، و دەڵێت لە ڕیگای بەرپرسیارەتی زیاتری ئەنجومەنەکە دەکرا گیانی سەدان هەزار کەس ڕزگار کرابایه‌.

لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا مارگارێت بەشیر زانیاری زیاتر دابین دەکات.

پسپۆری یاسای باشوری ئافریکا ناڤی پیلای لە کۆتایی ئەم ساڵە دا وەک کاربەدەستی باڵای بەشی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان کۆتایی بە خۆلی شەش ساڵەی بەرپرسایەتی دێنێت.

پیلای کە ناسراوە بە ئەوەی بە ڕاشکاوی سەبارەت بە بابەتی جۆربەجوری وەک کێشەی سوریا بدوێت، ئەو لە دواین لێدوانی خۆیدا باسی قەیرانەکانی دەوری جیهان، لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست ڕا بۆ ئافریکا و ئوکراینی کرد.

پیلای:

"هیچکام لە ئەو قەیرانانە بە بێ هۆشداری سەریان هەڵنەدا. ئەو قەیرانانە لە ماوەی چەندین ساڵان دا و جاری وایە لە ماوەی دەیان ساڵدا پێک هاتوون، وەک سکاڵاو نارەزایەتی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ: بەڕێوەبردنی سیستەمەکانی حکومەتی و دادوەری بە شیوەیەکی ناڕێک و نەگونجا و گەندەڵ؛ جیاوازی دانان و بێ بەش کردن؛ نەبوونی یەکسانی لە گەشە کردن؛ کەڵکی خراپ وەرگرتن لە مافەکانی ئابووری و کۆمەلایەتی و حاشا لێکردنیان؛ و سەرکوتی کۆمەڵی مەدەنی و ئازادی یەکانی مەدەنی.

خاتوون پیلای گوتی شێوازەکانی دۆزینەوەی قەیرانەکان بەردەوام سەبارەت بە ئەو قەیرانە جیدی یانە هوشداریان دا.

پیلای:

"هەر بۆیە ئەگەرچی مەرج نیە تایبەتمەندی یەکانی هەر قەیرانێک پێش بینی کرابایە، بەلام گەلێک لە پێشێلکارێکانی مافەکانی مرۆڤ لە نێوەڕۆکی خۆیان دا ناسراوبوون. دەکرا ئەو قەیرانانە چارەسەریان بۆ دۆزراباوە."

لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ شەر لە سوریادا، خاتوون پیلای هوشداری دا کە شەڕەکە بۆ دەرەوەش پەرە دەستێنێت و ناکرێت لە سەرئەنجام دا پێش بینی بکرێت کە شەرەکە لە چ چوارچێوەیەک دا دەمێنێتەوە.

پیلای کوتی ئەو جۆرە قەیرانانە زیانەکانی کەمتەرخەمی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ پێشگیری کردن لە شەڕەکە زەق دەکاتەوە. پیلای کوتی یەکەم ئەوە ئەرکی حکومەتە کە پارێزگاری لە ڤلاتیانی بکات، بەلام کاتێک حکومەت ئەو کارە ناکات و شکستی دێنیت، ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت کردەوە لە خۆ نیشان بدات.

پیلای:

"بەلام کاتێک حکومەتان لە توانایان دانیە یان نایانەوێت پارێزگاری لە خەڵکەکانیان بکەن، ئەوە بەرپرسیارەتی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی یە، و بە تایبەتی، ئەو ئەنجومەنەیە کە خۆ بخاتە نێو مەسەلەکە، و دەست بە وەکار خستنی ئافیسی باش و ، پشتیوانی بکات، ببێته‌ هاندانێک یان زۆری خۆی بە کار بێنێت بۆئ ئەوەی سەرهەڵدانی شەڕەکان پووچەڵ بکاتەوە."

لە ئاماژەیەکی ئاشکرا بە نەبوونی کۆدەنگی لە نێو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بابەتەکانی وەک سوریا، پیلای کوتی نێگەرانی یەکانی کورت خایەنی جوگرافیای سیاسی و پێناسەکردنی بەرژەوەندی یەکانی نیشتمانی لە چوارچێوەیەکی سنووردار دا بەردەوام بە سەر کۆتایی پێ هێنان بە ئازار و مەینەتی مرۆڤایەتی دا زاڵ بووە.

پیلای:

"من بە تەواوی لە سەر ئەو باوەڕم کە وەلامی زیاتر لە لایەن ئەنجومەنی جیهانیه‌وه‌ دەیتوانی گیانی سەدان هەزار کەسی ڕزگار کردبایە."

لە ماوەی کۆبوونەوەی پێنج شەمە سکرتێری گشتی یو ئێن بان کی موون ڕیزی لە پیلای وەک کاربەدەستی بالای مافەکانی مرۆڤ گرت، و دەڵیت ئەو خانمە "ڕێبەرێکی هەڵکەوتووی نەتەوە یەکگرتوەکان" بوە کە " مەسەلەکە بە شێوەیەک دەڵێت کە دەیبینیت."

سکرتێری گشتی کوتی ئەو خەڵکانەی رووبەرووی جیاوازی دانان و پێشێلکاری یەکانی مافی مرۆڤن، دەزانن کە پیلای داکۆکی کار و پشتیوانی ئەوانە و ئەو هەروا مرۆڤێکی کاریگەر و سەرەکی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:27 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG