Accessibility links

گۆتیرێش داوا لە میانمار دەکات دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕۆیتەرز ئازاد بکات


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش داوای لە حکومەتی میانمار کرد لە دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕۆیتەرز خۆش ببێت و بەزووترین کات ئازادیان بکات.

گۆتیرێش بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هیوادارم حکومەتی میانمار بتوانێت لێخۆشبوونیان بۆ دەربکات و بەزووترین کات ئازادیان بکات."

دوو ڕۆژنامەنووسەکە، وا لۆنی تەمەن 32 ساڵ و کیاو سوی تەمەن 28 ساڵ بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای فەڕمی نهێنییەکان تۆمەتبار کراون و لە سێی مانگی نۆدا تاوانبار کران، ئەمەش لە دۆسیەیەکدا کە وەکو تاقیکردنەوەیەک دەبینرێت لەسەر ئازادی دیموکراسی لە میانماردا.

دوو ڕۆژنامەنووسەکە پێش ئەوەی دەستگیر بکرێن هەوڵیان دەدا زانیاری کۆبکەنەوە لەسەر کوژرانی 10 موسوڵمانی ڕۆهینجیا لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و بودییەکانی ناوچەکەوە.

نزیکەی 700 هەزار هاوڵاتی ڕۆهینجیا بەرەو بەنگلادیش هەڵهاتن، ئەمەش بەهۆی ئەو ئەرکە سەربازییەوە کە حکومەتی میانمار دەستی پێکرد، لێکۆڵەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان مانگی ڕابردوو وتیان ئەو ئەرکە سەربازییە بە فەرمانی سەرکردە باڵاکانی سوپای میانمار کراوە بە ئامانجی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG