دادگای باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت بڕیاری یه‌ک لایه‌نه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆی ساڵی 2008 له سیربیا له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی پێشلی نه‌کردووه.
ئه‌و بڕیاره که مه‌رجی پابه‌ندبوونی نییه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ههێگ راگه‌یه‌ندراوه. وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بۆ ووڵاتانی تریش رێگا خۆش بکات بۆ ئه‌وه‌ی ووڵاتانی تر به فه‌رمی دان به حکومه‌ت له پرشتینا بنێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆسۆڤۆ سکه‌نده‌ر هایسنی که پاش بڕیاری دادگاکه له‌گه‌ڵ په‌یامنێراندا دواوه، بڕیاره‌که‌ی به ده‌نگ و باسێکی مه‌زن بۆ ئه‌وروپا ناو برد. ئه‌و ووتی پشت راستی ئه‌وه ده‌کات مه‌ردومی کۆسۆڤۆ کاری راستیان کردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کان هه‌روه‌ها ستایشی بڕیاره‌که‌ی کردووه و ده‌ڵێت ئێستاکه کاتی ئه‌وه‌یه ناوچه‌که له پشتی ئاینده‌یه‌کی هاوبه‌شدا یه‌کگرتوو بن.
69 ووڵات له نێوانیان ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و فه‌ره‌تر له 20 له حکومه‌تانی یه‌کێتی ئه‌وروپا دانیان به ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا داناوون. سیربیا و روسیای هاوپه‌یمانی که ئاندامێکی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه ،رێبه‌رایه‌تی له دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره‌دا کردوون.