لێکۆڵەرەوانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیان هێزەکانی ئاسایشی ئیسڕائیل لەوانەیە تاوانی جەنگیان ئەنجامدابێت بە کوشتنی 189 فەڵەستینی و بریندارکردنی زیاتر لە 6100 کەس لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی کەرتی غەززەدا.
لە ڕاپۆرتێکی لیکۆڵەرەوەکاندا هاتووە دەڵێت " هێزەکانی ئاسایشی ئیسڕائیل خراپەیان بەرامبەر خۆپیشاندەرە فەڵەستینییەکان کردووە کە هیچ مەترسییەکیان دروست نەکردووە لەسەر ئەوانی دیکە، کاتێک لەلایەن هێزەکانی ئیسڕائیلەوە تەقەیان لێکراوە و هەروەها ڕاستەوخۆ بەشداریش نەبوون لە پێکدادانەکاندا."
ڕاپۆرتەکە ئاماژەش بەوە دەکات لیژنەی لێکۆڵەرەوان زانیاریی نهێنیان لایە سەبارەت بەو کەسانەی کە باوەڕ وایە بەرپرسن لەو کوشتارییە و لەنێویاندا سەرکردەی سەربازیی تێدایە، ئەو زانیارییانەش دەدرێن بە نوێنەری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان میشێل بارنییە تاوەکو ڕەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز