ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له پاش ئه‌و هێرشه‌ی له مانگی ده‌دا کرایه سه‌ر کڵێسایه‌کی به‌غدای پایته‌خت و هێرشه‌کانی دیکه‌ی به دوایدا هاتن، مه‌سحیـیه‌کانی به‌غدا و موسڵ ئاواره بوون.
گوته‌بێژی ئاژانسه‌که مێلیسـا فلیمینگ ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای مانگی یازده‌وه نزیکه‌ی 1000 خێزان له‌و دوو شـاره‌وه گه‌یشـتوونه‌ته هه‌رێمی کوردسـتان و ناوچه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا. ڕۆژی هه‌ینی و له ڕاگه‌یاندنێـکدا خانم مێلیسـا گوتی ئاژانسه‌که له‌و خه‌ڵـکانه‌ی که ماڵ و حاڵیان جێهێشـتووه بیستوویه‌تی نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان پـێـگه‌یشـتووه.
گوتیشی ئۆفیسه‌کانی ئاژانسه‌که‌ی له سوریا و ئوردن و لوبنان ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌و مه‌سیحیـیانه‌ی له عێراقه‌وه دێن زیادی کردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه چه‌کداره‌کانی ئه‌لقاعیده له عێراق له 31 ی مانگی ده‌دا هێرشـیان کرده سه‌ر کڵێسـای سه‌یده‌ت ئه‌لنه‌جات و تیایدا زیاتر له 100 که‌سیان به بارمته گرت. پاشـان هێزه عێراقیـیه‌کان کۆتایـیان به په‌لاماره‌که هێنا، به‌ڵام وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن 46 که‌س له‌و که‌سانه‌ی بۆ نوێژ و نزا له کڵێسـاکه‌دابوون کوژران.