سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتێـکی ناوه‌ڕاستی بێ چه‌کی ناو‌کی ده‌وێت و هه‌روه‌ها جێبه‌جێـکردنی پـلانێـکی ئابوری بۆ بوژاندنه‌وه که پـێشـتر ئه‌مسـاڵ ده‌سـتیپـێکراوه بۆ خولقاندنی 4 ملیۆن کار له ناو وڵاته‌که‌دا.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ڕایگه‌یاند عێراق داوا له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌رێمه‌که ده‌کات، ئه‌وانه‌ی تا ئێسـتا نه‌چوونه‌ته ڕێزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی وابه‌ست به په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی، په‌یوه‌ندی به‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌وه بکه‌ن و پابه‌ندی بڕیاره‌کانی بن.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران، سه‌رۆک تاڵه‌بانی گوتی عێراق باوه‌ڕی وایه هه‌موو وڵاتێـک مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی وزه‌ی ناو‌کی بۆ کاری ئاشتیخوازانه به‌کاربهێنێت. گوتیشی وتووێژ و هه‌وڵی دیپـلۆماسی باشترین ڕێـگه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکیـیه‌که‌ی ئێران که‌وتۆته‌وه.
سه‌رۆکی عێراق گوتیشی ئه‌و پلانه پـێنج سـاڵیـیه‌ی له مانگی چواره‌وه له ناو وڵاته‌که‌یدا ده‌سـتیپـێـکراوه به به‌های 186 ملیار دۆلاره، یارمه‌تی ده‌دات له باشـکردنی باری ئابوری عێراق و هۆکارێـکش ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراقیـیه په‌نابه‌ره‌کان.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها باسی له‌و ڕۆڵه گرنگه کرد که ئه‌مڕۆ ژنانی عێراق ده‌یبینن و گوتیشی ئێسـتا چه‌ندین پـۆستی گرنگی وڵاته‌که له ده‌ستی ژندایه.