ئه‌حمه‌د شه‌هید، به‌رپرسیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئاماده کردنی ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران هوشداری ده‌ڵێت که "لانی که‌م 694 که‌س به پێی ڕاپۆرت له یه‌که‌م حه‌وت مانگی ئه‌م ساڵ دا له سێداره‌دا دراون".
هه‌روه‌ها به‌ڕیز شه‌هید هوشداری ده‌دات که "ئه‌گه‌ر هه‌ر به ئه‌م شێوه‌یه بچێته پێش، بۆی هه‌یه ئه‌م ساڵ ئه‌و ژماره‌یه له 1000 که‌س تێپه‌ڕێت."
کاک بیژه‌ن قاره‌مانی، توژێنه‌ری سیاسی پێی وایه ڕاپۆرتی ئه‌م ساڵه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید له گه‌ڵ ڕاپۆرته‌کانی ساڵانی پێشوو جیاوازی یه‌کی ئه‌وتۆی نیه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕاپۆرته‌که نه‌ده‌بوایه له سێداره‌دانه‌کانی له مهر مافه‌کانی مرۆڤ له گه‌ڵ له سێداره‌دانه‌کانی به تاوانی به‌نگ و موخه‌ده‌راتی تێکه‌ڵ کردبان.