ڕاپۆرتکاری تایبەتی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆریای باکوور تۆماس ئۆجیا کوینتانا داوای لە ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی جیهان کرد لە هەر گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کۆریای باکوور باس لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ بکەن.
کوینتانا داوای لە پیۆنگیانگ کرد بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی دەست بکات بە ئازادکرنی زیندانییەکان.
کوینتانا لە جنێڤ ئەم لێدوانەیدا پێش کۆبوونەوە لوتکە مێژووییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە سەنگاپوور.
کوینتانا وتی " زۆر گرنگە بابەتی مافەکانی مرۆڤ بوروژێنرێت ئەگەر نا ئەوا دەبێتە کێشەیەک لەبەردەم هەوڵەکاندا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ کۆریای باکووردا سەبارەت بە نەهێشتنی چەکی ناوەکیی."
وتیشی باس نەکردنی بابەتەکانی مافی مرۆڤ پەیامێکی هەڵە دەگەیەنێت.
جێی ئاماژەیە لە ڕاپۆرتێکی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە لە ساڵی 2014 دا دەرچوو، لێکۆڵەرەوان پێیان وایە 80 بۆ 120 هەزار کەس لە بەندینخانەکانی کۆریای باکووردان، کوینتاناش دەڵێت لە کۆریای باکوور هیچ بوارێک بۆ سەروەری یاسا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی نەماوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز