Accessibility links

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لێکۆڵینەوە لە سەر پێشێلکارییەکان لە یەمەن ڕادەگرێت


ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێنجشەممە دەنگی دا کارناسانانی خۆی دەست لە ئەو لێکۆڵینەوە هەڵگبرن کە سەبارەت بە پێشێلکارییەکان لە یەمەن ئەنجام دراون .

ئەوە یەکەم جارە کە ئەو ئورگانەی هەرە باڵای یو ئێن بەرنووسی بریارێکی پەسند نەکردبێت لە ئەوەتا ٢٠٠٦ەوە پێک هاتووە.

ئەو ئەنجومەنە ٤٧ ئەندامە دەنگی دا کە کاری ئەو گرووپە لە کارناسانی ناسراوەی نێونەتەوەیی و هەریمی سەبارەت بە یەمەن نوێ نەکاتەوە.

بەرنووسی بریارەکە لە هەوڵی بەرفرەواونکردنەوەی کار بۆ دوو ساڵی زیاتر بوو و لە لایەن وڵاتانی ئەورووپایی و کاناداوە پێشنیاز کرابوو.


دەوری ٢١ وڵات لە دژی ئەو نوێکردنەوەیە بوون، لە نێویاندا بەنگڵادێش، چین، کوبا، هیندوستان، ئەندونزیا، لیبی، پاکستان، فیلیپین و رووسیا بوون.

ئەو١٨ وڵاتانەی پەسندی نوێکردنەوەیان کرد ئاژرانتین، بەرازیل، بەریتانیا، فەڕانسە، ئاڵمان، ئیتالیا، مەکزیک و کوریای باشور دەگرنەوە.
ژاپۆن لە نێو حەوت وڵاتان دا بوو کە خۆی لە دەنگدان پاراست، لە دەمێکدا یوکراینە بە گشتی خۆی بۆ دەنگدان ناونوسی نەکرد.

سکرتێری رێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی ئاگنێس کالەمەرد گوتی، "خەڵکی یەمەن پشت گوێ خراون و جارێکی دیکە خەیانەتیان پێکرا".


ئەنستیتۆی قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەکانی مافەکانی مرۆڤ ئەمەی بە "هەوڵێکی ئاشکرا لە لایەن سعودی و هاوپەیمانانی زانی کە دەیانەوێت دڵنیابن لە سزادانیان خۆش دەبن دوای ئەوەی پەیوەند دراون بە تاوانەکانی شەر و پێشێلکارییەکانی جیدی

یاسای نێونەتەوەیی لە یەمەن دا.

شەر لە یەمەن وای کردووە کە دەیان هەزار کەس گیانیان لە دەست بدەن و ملیونها کەسیش ئاوارە بن و ئاکامەکەشی ئەوە بووە کە یو ئێن دۆخی یەمەن بە هەرە خراپی وڵات دەزانی کە لە باری مرۆڤایەتی لە قەیران دایە.

دەوری ٨٠ لە سەد لە ٣٠ ملیۆن دانیشتوانی یەمەن ئێستا ژیانیان بە یارمەتی کردن بەستراوتەوە

XS
SM
MD
LG