Accessibility links

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مالی دوو ئەڵمانی گیانیان لەدەستدا


نوێنەرانی پاراستنی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مالی و وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ڕایانگەیاند لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکی سەربازی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مالی دوو سەربازی ئەڵمانی لە هێزەکانی پاراستنی ئاشتی گیانیان لەدەستداوە.

نوێنەرانی پاراستنی ئاشتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند " تیمەکە لە دوو کەس پێکهاتبوو سەر بە هێزەکانی پاراستنی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون و بەداخەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە."

لەلای خۆشیانەوە ئەڵمانیا ڕایگەیاند هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر بوونی هێزێکی دەرەکی لە پشت کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکە لە مالی.

ئەفسەرێکی سوپای ئەڵمانیا بەدووری زانی هێزێکی دەرەکی هەبووبێت لەپشت کەوتنە خوارەوەکەی کۆپتەرە سەربازییەکە. هەروەها جێگری ئەدمیڕاڵ یواکیم ڕوهلە بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هێشتا هەموو ئەگەرەکان کراوەن سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بەڵام لەم قۆناغەدا هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی هێزێکی دەرەکی هەبووبێت لەپشت کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG