Accessibility links

دوای ڤیتۆکەی ئەمەریکا، کۆمەڵگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە قودس کۆدەبنەوە


ڕۆژی پێنجشەممە کۆمەڵگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە 193 وڵات پێکهاتووە دانیشتنێکی تایبەتی دەگمەن ئەنجام دەدەن لەسەر داوای وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی سەبارەت بە قودس دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا کە قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ناساند.

نوێنەری فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕیاز مەنسور وتی کۆمەڵگەی گشتی دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەدات بۆ کشاندنەوە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ. جێی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا مافی ڤیتۆی بەکارهێنا دژی پڕۆژە یاساکە.

مەنسور وتی هیوادارە پڕۆژەکە دەنگێکی زۆر بهێنێت لە کۆمەڵگەی گشتیدا. وتیشی بڕیارێکی لەوشێوەیە پێویست نیە بەڵام قورساییەکی سیاسیی خۆی هەیە.

ئەم بڕیارە لە ساڵی 1950 دا دەرچووە و بڕیارەکەش ئەوەیە ئەگەر هاتوو ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانی ڕێوشوێنێک بگرێتە بەر سەبارەت بە بابەتێکی لەو شێوەیە ئەوا دەتوانرێت پەنا ببرێتە بەر کۆمەڵگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکە.

جێی ئاماژەیە تاوەکوو ئێستا کۆمەڵگەی گشتی تەنها دە دانیشتنی لەم شێوەیەی ئەنجامداوە، دوایین دانیشتنی لە ساڵی 2009 دابوو سەبارەت بە قودسی ڕۆژهەڵات و خاکی فەڵەستین. دانیشتنەکەی ڕۆژی پێنجشەممەش دووبارە دەست پێکردنەوەی دانیشتنەکەی ساڵی 2009 دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG