خۆپـیشـانده‌رانی فه‌ڵه‌ستینی توڕه له سیاسه‌ته‌کانی بان کی مونی سـکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێڵاو و دار و به‌ردیان هه‌ڵدایه سه‌ر کاروانه‌که‌ی له کاتی گه‌یشتنی بۆ که‌رتی غه‌ززه له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا.
به لایه‌نی که‌م چه‌ند خۆپـیشـانده‌ر که بریتیبوون له که‌سوکاری به‌ندکراوانی فه‌ڵه‌سـتینی له به‌ندیخانه‌کانی ئیسرائیل به‌ره‌نگاری کاروانه‌که‌ی به‌ڕێز بان بوونه‌وه له‌و ده‌مه‌ی به نێو سـنووره‌کانی ئیسرائیل و غه‌ززه‌دا تێپه‌ڕده‌بوو. هاواریان ده‌کرد و دروشمیان به‌رزکردبووه‌وه که تیایدا ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرت بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی چاوپـێـکه‌وتنیان. هه‌روه‌ها به لایه‌نگری ئیسرائیل تاوانباریان کرد، به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایشی کۆمه‌ڵه‌ی میلیشـیاکانی حه‌ماس پاڵیان به خۆپـیشـانده‌رانه‌وه نا و ڕێـیان دایه‌وه به کاروانه‌که‌ی به‌ڕێز بان بچێته ناوچه‌که‌وه. هیچ که‌سێـک له‌و ڕووداوه زیانی پـێـنه‌گه‌یشت.