Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا لە هەڵکشاندا بووە


خاتوو میشێل باشلێت، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپـۆرتێکی 20 لاپەڕیی بە زمانی کوردی و ئینگلزی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرتەسک‌کراوەتەوە و ئەمەش جێی نیگەرانیـیەکی زۆرە. لە ڕاپـۆرتەکەدا وەڵامدانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

دەقی نووسراوی ئۆفیسی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان:

جنێڤ/ بەغدا ( ١٢ ی ئایاری ٢٠٢١) بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ دەرچووە لە ماوەی ساڵی رابردوودا بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا لە هەڵکشاندا بووە. ڕەخنەگرانی دەسەڵاتە گشتییەکان نەک تەنها دووچاری مەترسیی تۆقاندن و بەربەست خستنە بەردەم جووڵە و گرتنی هەڕەمەکی بوونەتەوە، بگرە هەندێکیان بە تۆمەتی ناوزڕاندنیش تۆمەتبارکراون، وە هەندێکیشیان لەم دوواییانەدا بەپێی یاساکانى پەیوەست بە ئاسایشى نەتەوەییەوە سزادراون.

ڕاپۆرتەکەی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق/ یونامی چەندین شێوازی نیگەرانیکەری دۆکۆمێنت کردووە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ بۆ نیسانی ٢٠٢١ کە تێبینی کراوە کەسانێک بەئامانج کراون بەهۆکاری پەیڕەوکرنی مافەکانیان لە رێپۆرتکردن یان ڕەخنەگرتن لە هەڵس و کەوتەکانى دەسەڵاتە گشتیەکان.

خاتوو میشێل باشلێت کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ ووتی " شێوازەکانی سەرکوتکرن کە لەم ڕاپۆرتەدا دۆکۆمێنت کراون زۆر جێگای نیگەرانین، چونکە نەک تەنها تیشک دەخەنەسەر هەڕەشەو تۆقاندن لە ڕەخنەگران بگرە ئەم جۆرە ڕێکارانە کاریگەریەکی ترسناکیشی دەبێت بەسەر ئەوکەسانەی هەوڵی شەفافیەت و لێپیچینەوە دەدەن لە دەسەڵاتە حکومییەکان.

لەگەڵ پێزانین بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دووچاری گەڵێک دۆخی نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بێهاوتا بۆتەوە ،بەڵام دەرەنجامەکانی ئەم ڕاپۆرتەش جێگای نیگەرانین، بەتایبەتیش هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنیەکان و دەستبژێرکردن لە جێبەجێکردنی یاساکانداو پابەندنەبوون بە رێکارە یاساییە پەیوەستەکان و پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ.

هەروەها خاتوو باشلێت جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەم چەند ساڵەی دوواییدا پێشوەچوونێکی بەرچاو بەدیکراوە بەرەو هەرێمێکی کوردستانی دیموکراسی کە ئازادی ڕادەربڕین و سەروەی یاسا تێیدا بەرز نرخێندراوە، بەڵام کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی پێویستی بەوە هەیە کە دەزگا میدییایەکان و چالاکوانان و ڕەخنەگران توانای ئەوەیان هەبێت کە بەبێ ترس و دڵەڕاوکی و سانسۆر ڕوماڵی بابەتە گشتیەکان بکەن، هەروەها هاوڵاتیانیش مافی دەستکەوتنی زانیاریەکانیان هەبێت.

هەروەها خاتوو جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عیراق و بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق/ یونامی ووتی " شەفافیەت و لێپێچینەوە و کرانەوە بۆ لێپرسینەوە بابەتێکی زیندووە بۆ هەر دیموکراسیەتێکی تەندروست"

هەریەک لە کۆمیسیاری باڵاو نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عیراق ووتیان کەوا " هەماهەنگی بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ نوسینگەکانیان هاندەر بوونە، وە ئاماژەش بەوەی کە ڕاپۆرتەکەو ڕاسپاردەکانی کە تێیدا هاتوون بەشێکن لە دیالۆگی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی برەودان و لێپێچینەوە لە پێشێلکاریەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانیاکان.

لە ڕاسپاردەکانیدا، راپۆرتەکە هانی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدات کە هەنگاوی دەستبەجێ بگرنەبەر بەمەبەستی فەراهەمکردنی پاراستنی تەواوی مافی ئازادی ڕادەربڕین کۆتاییهێنان بە هەراسانکردن و ترساندن و تۆڵەسەندنەوە لە ڕۆژنامەنوسان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانان. هەروەها داواش لە دەسەڵات دەکات کە یاسای سزادان وەک ئەداتێک بەکارنەهێنن بۆ مەبەستی سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین، لەنێویشیاندا دوورکەوتنەوە لە گرتن و دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی یاسایی ناڕەزایی و توڕەییەکانیان دەردەبڕن. لەپاڵ ئەمەشدا پێویستە یاساکان هەمواربکرێنەوە بۆ ئەوەی بە شێوازێکی ڕوون پێناسەی تەواوی خیتابی قەدەغەکراویان تێدا بکرێت، هەروەها پێویستە هەموو بەربەستەکانی بەردەم ئازادی ڕادەربڕین کە لەیاسا نیوخۆییەکاندا هاتوون گونجاوبن لەگەڵ پێوەرەکانی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتیی پەیوەستدا.

ئەم ڕاپۆرتە لە پێشدا لەگەڵ حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەشدارى پێکراوە وە لە پاشکۆکەشیدا وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپێچ کراوە. بۆ خوێندنەوەى راپۆرتەکە تکایە کلیک لێرە بکە.

XS
SM
MD
LG