به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی كه له ساڵی ٢٠١٨ له ئه‌فغانستاندا كوژراون، له ته‌واوی ٩ ساڵی ڕابردوو له ئه‌و وڵاته دا زیاتر بووه.
به پێی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس، له ڕاپۆرتی ساڵانه‌دا "كرداری یارمه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان" كه ڕۆژی یه‌كشه‌مه ٥ی ڕه‌شه‌مه (٢٤ی مانگی ٢) بڵاوبۆته‌وه، تێیدا هاتووه كه ژماره‌ی مه‌ده‌نییه‌كانی كوژراو له ساڵی ٢٠١٨ به به‌راوردی ٢٠١٧ی زاینی، ١١ له‌سه‌د زیاتر بووه و به ٣٨٠٤ كه‌س گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها ٧١٨٩ كه‌سیش له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه دا برینداربوونه. ئه‌و ڕێكخراوه له ساڵی ٢٠٠٩وه ده‌ستی به ئه‌ژماردنی مه‌ده‌نییه‌كانی كوژراو له شه‌ڕدا كردووه.
ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌یشتن به ئاشتی له ئه‌فغانستان، وتووێژی له گه‌ڵ تالیبان ده‌ستپێكردووه.
ڕاپۆرتی ئاسۆشێتدپرێس ده‌ڵێت كه زاڵمای خه‌لیلزاد، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له كاره‌كانی ئه‌فغانستان له رۆژی دووشه‌مه له قه‌ته‌ر دووهه‌مین خۆلی وتووێژ له گه‌ڵ تالیبان ده‌ستپێده‌كات.